10/10/2026 769 جار خوێنراوەتەوە

ئەنجومەنی باڵای فەتوا: ئەركی حكومەتە قەرزی ئاو و كارەبا لە پاشەكەوتی مووچە وەربگرێتەوە

پەیام  

سەرۆكی ئەنجوومەنی باڵای فەتوا لە كوردستان دەڵێت: ئەركی حكومەتە قەرزی ئاو و كارەبا و باجەكان لە پاشەكەوتی مووچە وەربگرێتەوە.

پ. د. حەسەن موفتی سەرۆكی ئەنجوومەنی باڵای فەتوا لە كوردستان دەڵێت: ئەركی شەرعی و یاسایی حكومەتە لە هەر وڵاتێك بە كوردستانیشەوە كە مانگانە لە كاتی خۆیدا و بێ دواكەوتن مافی موچەخۆران بەتەواوەتی بدات، ئەركی حكومەتە ئەو موچانەی نەیداوون، یان پاشەكەوتی كردووە بە میكانیزمێكی گونجاو بیگەڕێنێتەوە، چونكە ئەو موچانە قەرزە لەسەری، بە هیچ بەهانەیەك نابێت فەرامۆشی بكات.

ڕایشیگەیاند: لانی كەم پێویستە لەسەر حكومەت قەرزی موچەكانیان بخاتە سەر هەژمارێكی بانكی و لەبری قەرزی ئاو و كارەبا و باج و لەو ڕێگەوە مووچەخۆران قەرزەكانیان بە حكومەت بدەنەوە.هەموو مووچەخۆرێكی هەرێم 

هەموو مووچەخۆرێكی هەرێم لە ماوەى ١١ ساڵى ڕابردوودا ١٨ مووچەی بەتەواوى پێنەدراوە و ٤٤ مووچەى دیکەشی بە شێوەی پاشەكەوت و کەمکردنەوە و لێبڕین پێدراوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    زەنگی ئاگادارکردنەوە لە کێڵگەی کۆرمۆر لێدرا

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    سەرۆكی نەوەی نوێ: ئەگەرەكان، تا ئاستی ڕاگەیاندنی دوو هەرێم كراوەیە

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    هاووڵاتیان چاوەڕوانی سووتەمەنین و نەوتیش بە قاچاخ دەچێتە دەرەوە

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    یەكێك لەو پەرلەمانتارانەی ڕۆڵی لە كاراكردنەوەی پەرلەمان هەبوو دەستلەكاردەكێشێتەوە

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    ئاماری ڕووداوی هاتوچۆكەی ئیلام گەیشتە 12 گیانلەدەستدان و 16 بریندار

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    لە 10 مانگدا زیاتر لە 13 هەزار منداڵ لە هەولێر لەدایك بوون

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    بەڵگەنامەیەكی نوێ بەقاچاخبردنی نەوت لە هەرێمەوە ئاشكرا دەكات

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    دادگای فیدراڵی داوایەکی بۆ ڕاگرتنی كارەكانی پەرلەمانی کوردستان ڕەتکردەوە

سەرەتا