2 کاتژمێر پێش ئێستا 115 جار خوێنراوەتەوە

وەزیری گەنجینەی ئەمریكا: ئێران بەتەواوی گۆشەگیر دەكەین

پەیام 

سكۆت بێسێنت، وەزیری گەنجینەی ئەمریكا ڕایگەیاند: واشنتن لە قۆناغی سەپاندنی ئەوپەڕی گوشارەوە هەنگاوی ناوە بۆ هەڵمەتی گۆشەگیركردنی تەواوەتیی ئێران لە جیهاندا. 

لە چاوپێكەوتنێكیدا لەگەڵ كەناڵی فۆكس نیوز، سكۆت بێسێنت، وەزیری گەنجینەی ئەمریكا ڕایگەیاند: ئامانج لە هەڵمەتی گۆشەگیركردنی تەواوەتی بڕینی سەرجەم پەیوەندی و جموجووڵە ئابوورییەكانی تارانە لەگەڵ جیهانی دەرەوە. 

بێسێنت ئاماژەی بەوە كرد كە بەهۆی ڕێكارەكانیانەوە چیتر هیچ نەوتێكی ئێران لەسەر كەشتییە نەوتهەڵگرەكان نەماوە و هەناردەی دارایی ئەو وڵاتە بووەتە نەرێنی، و ئێستا چوونەتە قۆناغی گۆشەگیركردنی تەواوی ئەو وڵاتە، هاوكات جەختی كردەوە كە ئەمریكا لە ڕێگەی دەستبەسەرداگرتنی دراوە دیجیتاڵییەكان و توندكردنەوەی گەمارۆی دەریایی لەسەر كەشتییە بازرگانییەكان، بەردەوام دەبێت لە وشككردنی سەرچاوە داراییەكانی تاران.

ناوبراو ئەوەشی خستەڕوو كە ئێران شەوانە فڕۆكەی بێفڕۆكەوان هەڵدەدات و بەشێك لە كەشتییەكان دەپێكێت، بەڵام توانای چاودێری و هەواڵگریی لەدەستداوە. 

چەند ڕۆژێك لەمەوبەر بیسێنت، دەستپێكردنی هەڵمەتێكی بێپێشینەی سزاكانی بۆ ئیفلاسكردنی ئابووریی ئێران و پەكخستنی هەناردەی نەوت و داڕمانی بەهای ڕیاڵ ڕاگەیاندبوو، ئاماژەشی كرد كە واشنتن لە ڕێگەی سزادانی ئەو لایەنە نێودەوڵەتی و هەرێمییانەی كە مامەڵە لەگەڵ تاران دەكەن گەمارۆكانی توندتر دەكات.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 32 خولەک پێش ئێستا

    جیبۆتی.. 109 كۆچبەر گیانیانلەدەستدا و 116ی دیكەش بێسەروشوێنن

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    وەزیری گەنجینەی ئەمریكا: ئێران بەتەواوی گۆشەگیر دەكەین

  • 5 کاتژمێر پێش ئێستا

    ترەمپ: زیلینسكی نایەوێت كۆتایی بە شەڕ بێت و پێویستە بگۆڕێت

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    میدیای ئەمریكی: ئێران توانای دروستكردنی چەك و مووشەكی لەدەست نەداوە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    بۆ كۆتایی هاتنی جەنگی ئۆكرانیا، گفتوگۆی چڕ لە ئەمریكا بەڕێوەچووە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    دیموكراتەكان: ڕێككەوتنەكەی ترەمپ و پوتن خیانەتە و دەبێت جەنگی ئێرانیش ڕابگیرێت

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ترەمپ: خەڵاتی نۆبڵ شایستەی منە و بێبەشكردنم شەرمەزارییە بۆ نەرویج

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ترەمپ: بۆ دابینكردنی گاز بۆ ئەمریكا و جیهان لەگەڵ پووتین ڕێككەوتووین

سەرەتا