2 کاتژمێر پێش ئێستا
87 جار خوێنراوەتەوە
ترەمپ: بۆ دابینكردنی گاز بۆ ئەمریكا و جیهان لەگەڵ پووتین ڕێككەوتووین
پەیام
ترەمپ و پووتین بۆ دابینكردنی گازی ڕووسی و دابەزاندنی نرخەكەی لە بازاڕەكانی ئەمریكا و جیهان ڕێك كەوتن.
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا ڕایگەیاند: لەگەڵ ڤلادیمێر پووتین هاوتا ڕوسیییەكەی گەیشتوونەتە ڕێككەوتنێك بۆ هێنانی بڕێكی زۆری گازوایلی ڕووسی بۆ بازاڕەكانی ئەمریكا و جیهان.
بەپێی ڕێككەوتنەكە، بەشێوەیەكی خێرا 300 هەزار تۆن گازوایل دەنێردرێت و پاشان ئەو بڕە بۆ 500 هەزار تۆن لە مانگی داهاتوودا و پاشان بۆ ملیۆنان تۆن بەرز دەبێتەوە.
ترەمپ پێی وایە ئەم هەنگاوە لەگەڵ كۆنترۆڵكردنی تەواوەتی گەرووی هورمز، نرخی سووتەمەنی بۆ ئاستێكی پێوانەیی دادەبەزێنێت.
لە بەرانبەردا، وەزارەتی گەنجینەی ئەمریكا مۆڵەتێكی كاتی تا مانگی چواری ساڵی داهاتوو بۆ ئەم هاوردەكردنە دەركرد.
میدیاكانی ئەمریكا ئاشكرایان كردووە "ئەم بڕیارەی ترەمپ وەڵامێكە بۆ ئەوەی ئۆكرانیا گوێ بە داواكارییەكانی واشنتۆن بۆ ڕاگرتنی هێرشكردنە سەر پاڵاوگە نەوتییەكانی ڕووسیا نادات".
بەرپرسێكی ئەمریكی ئاماژەی بەوە كردووە كە هێرشەكان بۆ سەر پاڵاوگەكان، جگە لە ڕووسیا، زیان بە ئابووریی ئەمریكایش دەگەیەنێت و نرخی بەنزین بەرز دەكاتەوە، بۆیە ترەمپ ناچار بووە بۆ پاراستنی بەرژەوەندییە نێوخۆییەكانی وڵاتەكەی ئەم ڕێگەیە بگرێتە بەر و هاوردەكردنی نەوتی ڕووسیا دەست پێبكاتەوە.
ڤلۆدیمیر زێلێنسكی سەرۆكی ئۆكرایناش بە بڵاوكردنەوەی پەیامێك لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئێكس ڕێككەوتنی نێوان ڕووسیا و ئەمریكا بۆ كەمكردنەوەی گەمارۆكانی سەر ڕووسیای بە "ئاماژەیەكی ڕوونی لاوازی" لەقەڵەم دا و وتیشی: ڕێگەدان بە فرۆشتنی بەرهەمە نەوتییەكانی ڕووسیا بە واتای وەبەرهێنانە لەسەر درێژەپێدان بە جەنگ و ئاشتی بەدی ناهێنێت و هیچ سوودێكی بۆ جیهانی پێشكەوتوو نییە!
لە وەڵامی ئەو قسانەی زێلێنسكی'دا، دۆناڵد ترەمپ ڕایگەیاند "ئەمریكا هاوپەیمانێكی بەهێزی ئۆكراینایە".
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە