2 کاتژمێر پێش ئێستا
104 جار خوێنراوەتەوە
ترەمپ: زیلینسكی نایەوێت كۆتایی بە شەڕ بێت و پێویستە بگۆڕێت
پەیام
سەرۆكی ئەمریكا داوا لە ئۆكرانییەكان دەكات سەرۆكی نوێ هەڵبژێرێت و سەرۆكی ئێستای ئەو وڵاتە بە ڕێگری لە ئاشتی تۆمەتبار دەكات.
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا داوای لە ئۆكرانیاكان كرد سەرۆكێكی نوێ هەڵبژێرێت بۆ جێگرتنەوەی ڤۆلۆدیمیر زێلنسكی سەرۆكی ئێستای وڵاتەكەیان و تۆمەتباری كرد بەوەی كە ئامادە نییە بۆ كۆتاییهێنان بە شەڕ لەگەڵ ڕووسیا بگاتە ڕێك كەوتن.
دۆناڵد ترەمپ بە ڕۆژنامەنووسانی وت: بە زیلینسكیییمان وت: هەر چیت دەوێت دەتوانیت بەرانبەر ڕووسیا بیكەیت، بەڵام لە پاڵاوگەكانی نەوت مەدە، چونكە ئەوە كێشە لە سەرانسەری جیهاندا دروست دەكات، بەڵام ئەو دەیەوێت كێشە بۆ جیهان دروست بكات، بۆیە سووتەمەنیی گازوایل بەئامانج دەگرێت، دەبێت ئەوە بە تەواوی ڕابگرێت.
لە لێدوانەكەیدا ترەمپ، زیلینسكیشی تۆمەتبار كرد بەوەی نایەوێت كۆتایی بە شەڕی ڕووسیا و ئۆكرانیا بهێنێت و دەشڵێت: پێم وایە كاتی ئەوە هاتووە ئۆكرانیا سەرۆكێكی نوێی هەبێت.
لە درێژەی قسەكانیدا وتی: ئامۆژگاری ئۆكرانییەكان دەكەم سەركردەیەكی نوێ بدۆزنەوە كە بتوانێت ڕێككەوتنێك بكات، چونكە زیلینیسكی دەیتوانی ڕێككەوتنی زۆر بكات، بەڵام بە هۆكارێك، هەرگیز نایكات.
لە بەرانبەر ئەو لێدوانەی سەرۆكی ئەمریكادا، ئەندرییە سیبیها وەزیری دەرەوەی ئۆكرانیا ڕایگەیاند: زیلینیسكی پاڵپشتی جەماوەریی هەیە و پێشەوایەتی وڵاتەكەی بەرەو سەربەخۆیی و ئازادیی دەكات.
وتیشی: تەنیا گەلی ئۆكرانیا مافی ئەوەی هەیە بڕیار لەو بارەوە بدات، هەر لێدوانێكی دەرەكی لەو ڕووەوە بە مانای ئەوە دێت كە سەرۆكی ئۆكرانیا كاری خۆی بە باشیی كردووە و شایانی پشتیوانییە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە