2 کاتژمێر پێش ئێستا 99 جار خوێنراوەتەوە

بۆ كۆتایی هاتنی جەنگی ئۆكرانیا، گفتوگۆی چڕ لە ئەمریكا بەڕێوەچووە

پەیام  

دانوستكارانی ئەمریكی و ئۆكرانی و ئەورووپی بە نهێنی گفتوگۆیان لەبارەی كۆتاییهاتنی جەنگ كردووە بۆ ئەوەی بەرەوپێشچوون پێش هاتنی وەرزی زستان بهێنرێتە دی.

میدیاكان بڵاویان كردەوە: دانوستكارانی ئەمریكا و ئۆكرانیا و وڵاتانی ئەورووپا لە شاری مەیامی لە ویلایەتی فلۆریدا گفتوگۆیەكی شەش كاتژمێریی بە ئامانجی گەیشتن بە ڕێك كەوتن لەبارەی پێشنیارێكی یەكگرتوو بۆ كۆتاییهێنان بە جەنگی ئۆكرانیا ئەنجام داوە.

لەوبارەوە، ئاژانسی ڕۆیتەرز بڵاوی كردەوە "ستیڤ ویتكۆڤ  و جارید كۆشنەر نێردەی ئەمریكا و شاندی ئۆكرانیا و نوێنەرانی ئەورووپا و پەیمانی ناتۆ بەشداری ئەو گفتوگۆیەیان كردووە بۆ ئەوەی ڕێككەوتن لەسەر پێشنیارێكی یەكگرتوو بكرێت و بۆ كۆتاییهێنان بە جەنگ پێشكەشی ڕووسیا بكرێت".

بەشداربووان ژمارەیەك پرسی پەیوەندداریان بە قۆناغی دوای جەنگ تاوتوێ كردووە لەنێویاندا "پاكێجی پشتیوانی بۆ ئۆكرانیا، گەرەنتی ئەمنی ئەمریكا و ئەوروپا، دووبارە ئاوەدانكردنەوەی ئۆكرانیا و چۆنێتی بوونی ئۆكرانیا بە ئەندامی یەكێتیی ئەورووپا، هەروەها هەندێك تێڕوانین سەبارەت بە خاك، بەڵام ئەمەیان وردەكارییەكەی باس نەكراوە".

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    بۆ كۆتایی هاتنی جەنگی ئۆكرانیا، گفتوگۆی چڕ لە ئەمریكا بەڕێوەچووە

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    دیموكراتەكان: ڕێككەوتنەكەی ترەمپ و پوتن خیانەتە و دەبێت جەنگی ئێرانیش ڕابگیرێت

  • 5 کاتژمێر پێش ئێستا

    ترەمپ: خەڵاتی نۆبڵ شایستەی منە و بێبەشكردنم شەرمەزارییە بۆ نەرویج

  • 5 کاتژمێر پێش ئێستا

    ترەمپ: بۆ دابینكردنی گاز بۆ ئەمریكا و جیهان لەگەڵ پووتین ڕێككەوتووین

  • 7 کاتژمێر پێش ئێستا

    پزیشکیان: سەركەوتنی دانوستانەكان بەندە بە پاراستنی بەرژەوەندییە هاوبەشەكان

  • 9 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئەمریكا دەست بەسەر یەك ملیار دۆلاری دیجیتاڵی ئێراندا دەگرێت

  • 9 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئەمریكا: پچڕاندنی شادەماری ئابووری باشترین چارەسەرە لەگەڵ ئێران

  • 9 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئەوروپا ئیدانەی سزاكانی ئەمریكا بەسەر دادگای تاوانی نێودەوڵەتیدا دەكات

سەرەتا