2 کاتژمێر پێش ئێستا 95 جار خوێنراوەتەوە

جیبۆتی.. 109 كۆچبەر گیانیانلەدەستدا و 116ی دیكەش بێسەروشوێنن

پەیام 

لە ئەنجامی ژێرئاكەوتنی بەلەمێك  لە نزیك كەناراوەكانی جیبۆتی، 109 كۆچبەری ئەسیوبی گیانیان لەدەست داوە و 116ی دیكەش بێسەروشوێن بوون. 

لە بەیاننامەیەكدا، ڕێكخراوی نێودەوڵەتیی كۆچ ئاشكرای كرد كە بەلەمەكە لە كاتی گەشتكردنیدا لە جیبۆتییەوە بەرەو یەمەن، لە باكووری ناوچەی ئۆبۆك لە شەوی هەشت لەسەر نۆی ئەم مانگە وەرگەڕاوە و تەواوی سەرنشینەكانی كەوتوونەت دەریاوە.

ڕێكخراوەكە ڕوونی كردەوە كە تەرمی 109 كۆچبەر دۆزراونەتەوە كە پێكهاتوون لە 52 پیاو، 42 ژن و 15 منداڵ، هاوكات 80 كەس لە كارەساتەكە ڕزگار كراون كە سەرجەمیان هاووڵاتیی ئەسیوبین، لە كاتێكدا تیمەكانی فریاكەوتنی جیبۆتی بەردەوامن لە گەڕان بەدوای چارەنووسی 116 بێسەروشوێنبووەكەی دیكەدا. 

بەپێی زانیارییەكانی دەزگاكانی كۆچ، ساڵانە دەیان هەزار كۆچبەر لە ئەفریقاوە بە مەبەستی گەیشتن بە وڵاتانی كەنداو و دەستكەوتنی هەلی كار، لە ڕێگەی جیبۆتی و پەڕینەوە لە بابولمەندەبەوە دەچنە ناو یەمەن، و تەنیا لەمساڵدا زیاتر لە 20 هەزار كۆچبەر لە ئەسیوبیاوە گەیشتوونەتە جیبۆتی.

ئەم ڕووداوە لە كاتێكدایە كە كۆچبەران سەرەڕای ئاڵۆزییە ئەمنییەكانی ناوچەكە بەردەوامن لە گرتنەبەری ئەم ڕێڕەوە دەریاییە، كە بەپێی ئامارە فەرمییەكان تەنیا لە ساڵی 2025دا زیاتر لە 900 كۆچبەر لە درێژایی ئەم ڕێڕەوەدا گیانیان لەدەست داوە یان بێسەروشوێن بوون.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 16 خولەک پێش ئێستا

    زیلینسكی: ڕووسیا بە ئاگربەستی وزە ڕازی بێت، ئێمەش قبووڵمانە

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    جیبۆتی.. 109 كۆچبەر گیانیانلەدەستدا و 116ی دیكەش بێسەروشوێنن

  • 3 کاتژمێر پێش ئێستا

    وەزیری گەنجینەی ئەمریكا: ئێران بەتەواوی گۆشەگیر دەكەین

  • 6 کاتژمێر پێش ئێستا

    ترەمپ: زیلینسكی نایەوێت كۆتایی بە شەڕ بێت و پێویستە بگۆڕێت

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    میدیای ئەمریكی: ئێران توانای دروستكردنی چەك و مووشەكی لەدەست نەداوە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    بۆ كۆتایی هاتنی جەنگی ئۆكرانیا، گفتوگۆی چڕ لە ئەمریكا بەڕێوەچووە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    دیموكراتەكان: ڕێككەوتنەكەی ترەمپ و پوتن خیانەتە و دەبێت جەنگی ئێرانیش ڕابگیرێت

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ترەمپ: خەڵاتی نۆبڵ شایستەی منە و بێبەشكردنم شەرمەزارییە بۆ نەرویج

سەرەتا