2 کاتژمێر پێش ئێستا 122 جار خوێنراوەتەوە

سەرۆكوەزیرانی عێراق: بۆ هێزە ئەمنییەكان نییە دەستوەردان لە نرخی دۆلاردا بكەن

پەیام 

فەرماندەی هێزە چەكدارەكانی عێراق ڕایدەگەیەنێت: نرخی دۆلار دۆسیەیەكی دارایی و ئابوورییە بۆ هێزە ئەمنییەكان نییە دەستوەردانی تێدا بكەن.

لە ڕاگەیەنراوێكدا، شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنیی عێراق ئاشكرای كرد كە بەپێی بڕیاری عەلی زەیدی فەرماندەی گشتیی هێزە چەكدارەكان بۆ هێزە ئەمنییەكان نییە دەستوەردان لە دۆسیەی بەهای دۆلار و دراوە بیانییەكانی دیكە بكەن و ئەوە دۆسیەیەكی دارایی و ئابوورییە و تایبەتمەندی دامەزراوە تایبەتەكانە، لەپێشیانەوە بانكی ناوەندی.

بەپێی ڕاگەیەنراوەكە "هیچ بڕیار و فەرمانێكی فەرماندەیی گشتیی نییە كە ڕێگە بە هێزی ئەمنی بدات دەستوەردان لە بازاڕدا بكات، یان كاریگەری لەسەر بەهای ئاڵوگۆڕ دابنێت".

شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنیی ڕایشیگەیاند: هەر ڕێوشوێنێك بەرانبەر كەسانی سەرپێچیكار، یان ئەوانەی كاری نایاسایی لە مامەڵە بە دراوی بیانییەوە دەكەن بەپێی ڕێوشوێنە یاسایی و دادوەرییەكان و بە هەماهەنگی لەگەڵ بانكی ناوەندی دەبێت.

شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنیی جەختیشی كردەوە كە هێزە ئەمنییەكان دەستوەران لە دیارییكردنی نرخی ئاڵوگۆڕ و مامەڵە بازرگانی و داراییەكان ناكەن و كاریان تەنیا جێبەجێكردنی یاسا و بڕیارەكانی دەسەڵاتی دادوەرییە، بۆیە ڕوو لە كۆمپانیاكانی ئاڵوگۆڕ و مامەڵەكارانی بازاڕ دەكات كە بە دڵنیاییەوە كاری خۆیان بكەن.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    سەرۆكوەزیرانی عێراق: بۆ هێزە ئەمنییەكان نییە دەستوەردان لە نرخی دۆلاردا بكەن

  • 3 کاتژمێر پێش ئێستا

    بەڵێنەكانی سەرۆكوەزیرانی عێراق ڕووبەڕووی ئاستەنگی سیاسی و ئەمنی دەبنەوە

  • 5 کاتژمێر پێش ئێستا

    داهاتی نەوتی عێراق بۆ ئاستی پێش داخستنی گەرووی هورمز بەرز دەبێتەوە

  • 5 کاتژمێر پێش ئێستا

    كاندیدانی وەزیری بەرگری ڕاگەیەنران و هەوڵی پڕكردنەوەی پۆستەكانی دیكەش دەدرێت

  • 5 کاتژمێر پێش ئێستا

    عێراق.. لە هەفتەیەكدا 10 هەزار داواكاری تۆماركردنی چەك پێشكەش كراوە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    دوو بەرپرسی عێراقی لە دەست ڕفێنەرانیان ئازاد كران

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    بەرزكردنەوەی دۆلار گوزەرانی چینی هەژار و مامناوەندی سەخت كردووە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    بۆ ڕێگریکردن لە گرانبوونی خۆراك و دەرمان، داوای دامەزراندنی دەستەیەك دەكرێت

سەرەتا