1 کاتژمێر پێش ئێستا
48 جار خوێنراوەتەوە
دیموكراتەكان: ڕێككەوتنەكەی ترەمپ و پوتن خیانەتە و دەبێت جەنگی ئێرانیش ڕابگیرێت
پەیام
دیموكراتەكانی كۆنگرێس ڕێككەوتنی سەرۆكی ئەمریكا لەبارەی گازوایلی ڕووسیا بە خیانەت ناو دەبن و لە بەرانبەردا داوای كۆتایی هاتنی جەنگی ئێران دەكەن.
سێ لە دیارترین سیناتۆرە دیموكراتەكان لە ئەنجوومەنی پیرانی ئەمریكا ڕێككەوتنی دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا لەگەڵ ڤلادیمێر پوتن سەرۆكی ڕووسیا بۆ كڕینی گازوایلی ڕووسی بە خیانەت لە ئۆكرانیا و هاوپەیمانە ئەوروپییەكان و ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریكا دادەنێن.
چاك شومەر سەرۆكی دیموكراتەكان و جین شاهین لە لیژنەی پەیوەندییە دەرەكیەكان و ئەلیزابێس وارین ئەندامی لیژنەی بانكی لە ڕاگەیەنراوێكدا دەڵێن: بەسە، چیتر توانای بەرگەگرتنی زیاترمان نییە و پێویستە سەرۆك لەبری پاڵپشتی توانای جەنگیی ڕووسیا جەنگ لەگەڵ ئێران كۆتایی پێ بهێنێت!
ڕاگەیاندنەكەی سەرۆكی ئەمریكا بۆ ڕێگەدان بە فرۆشتنی گازوایلی ڕووسیا لەپێناو دابەزاندنی نرخ لە بازاڕی نێوخۆیی و جیهاندا سیناتۆرەكانی تووشی شۆك كرد بەتایبەت كە یاسا دەرچووە بۆ سەپاندنی سزای توند بەسەر ئەو وڵاتانەی وزە لە ڕووسیا دەكڕن.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە