2 کاتژمێر پێش ئێستا 123 جار خوێنراوەتەوە

پێنجەم هێرش كرایە سەر فڕۆكەخانەی ڕیاز و ئاگر لە هۆڵێكی گەشتیاران كەوتەوە

پەیام 

هاوپەیمانیی عەرەبی ڕایگەیاند بەهۆی پێنجەمین هێرش بۆ سەر فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی شا خالید لە ڕیاز، ئاگر لە هۆڵی ژمارە چواری گەشتیاران كەوتووەتەوە.

لە ڕاگەیەنراوێكدا، هاوپەیمانیی عەرەبی لە یەمەن ئاشكرای كرد "هۆڵی ژمارە چواری فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی شا خالید لە پایتەختی سعوودیە بە مووشەكێكی نەناسراو كراوەتە ئامانج و بەو هۆیەوە ئاگر لە بەشێكی هۆڵەكەدا كەوتووەتەوە، بەڵام هێشتا قەبارەی زیانەكان ئاشكرا نەكراوە". 

هاوكات لە ڕاگەیەنراوێكی دیكەدا هاوپەیمانێتییەكە ئاماژەی بەوە كرد، كە بەرگریی ئاسمانی توانیویەتی مووشەكێكی باڵداری كرووز لە ئاسمانی فڕۆكەخانەكەدا تێك بشكێنێت بەر لەوەی ئامانجەكە بپێكێت.

ئەم هێرشە ڕۆژێك دوای ئەوە دێت، كە دەستەی گشتیی فڕۆكەوانیی مەدەنیی سعوودیە ڕایگەیاند: لە هێرشەكەی شەوی شەممەدا بۆ سەر هەمان فڕۆكەخانە كە بووە هۆی ڕاگرتنی كاتیی گەشتە ئاسمانییەكان، 12 كەس كوژران و 309 كەسی دیكەش بریندار بوون. 

هەروەها ڕۆژی هەینییش ڕابردووش فڕۆكەخانەكە ڕووبەڕووی دوو هێرشی دیكە بووەوە كە یەكێكیان فڕۆكەیەكی هێڵی ئاسمانیی سعوودیەی پێكا و بەهۆیەوە سێ هاووڵاتی كوژران و ژمارەیەكی دیكە بریندار بوون.

ئەمە بە پێنجەم هێرش بۆ سەر فڕۆكەخانەی ڕیاز دادەنرێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    پێنجەم هێرش كرایە سەر فڕۆكەخانەی ڕیاز و ئاگر لە هۆڵێكی گەشتیاران كەوتەوە

  • 6 کاتژمێر پێش ئێستا

    حووسییەكان: تەنها فڕۆكەخانەكانی مەككە و مەدینە بە ئامانج ناگرین

  • 7 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئەمریكا كەشتییەكی بارهەڵگری لە گەرووی هورمز بە ئامانج گرت

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    هێرشی حووسییەكان بۆ سەر سعودیە، كەرتی ئاسمانی و وزەی پەك خست

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    فەڵەستین.. لە 48 كاتژمێردا 10 كەسی دیكە لە غەززە شەهید بوون

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ساڵێك بەسەر ئاگربەستی غەززە تێدەپەڕێت و كۆمەڵكوژییەكان بەردەوامە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    لە ڕێگەی ئۆنلاینەوە وەزیری نوێی بەرگریی ئێران هەڵدەبژێردرێت

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ئێران دەیان یەكەی سەربازی لە ناوچە سنوورییەكان بڵاوەپێكردووە

سەرەتا