1 کاتژمێر پێش ئێستا
111 جار خوێنراوەتەوە
زیلینسكی: ڕووسیا بە ئاگربەستی وزە ڕازی بێت، ئێمەش قبووڵمانە
پەیام
ڕووسیا و ئۆكرانیا بە نێوەندگیریی ئەمریكا لەسەر ئاگربەستی وزە و هێرشنەكردنە نەكردنە سەر كەرتی وزەی یەكدی ڕێك كەوتن.
سەرۆكی ئەمریكا ڕەزامەندی ڕووسیای لەسەر ئاگربەستی وزە لەگەڵ ئۆكرانیادا ڕاگەیاند و سەرۆكی ئۆكرانیاش سەری سوڕماوە لەو بڕیارە و لە هەمانكاتیشدا ئامادەیی وڵاتەكەی بۆ وەستاندنی هێرشەكان بۆ سەر دامەزراوەكانی وزەی ڕووسیا نیشان دا ئەگەر لایەنی بەرانبەر پابەند بێت.
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا ڕایگەیاند: ڕووسیا ڕەزامەندی داوە لەبارەی ئاگربەستی وزە و ئەو ڕێككەوتنە دەستبەجێ دەكەوێتە بواری جێبەجێكردنەوە.
سەرۆكی ئەمریكا لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بڵاوی كردەوە: لەئێستاوە ئاگربەست بەسەر دامەزراوەكانی وزە لە جەنگی نێوان ڕووسیا و ئۆكرانیادا بە ڕەزامەندی هەردوولا جێبەجێ دەكرێت.
لای خۆیەوە ڤلودیمێر زیلینسكی، سەرۆكی ئۆكرانیا بە ماڵپەڕی ئاكسیۆسی ڕاگەیاند: ڕاگەیاندنەكەی ترەمپ بۆ ئاگربەست هەواڵێكی زۆر باش بوو، ئەگەر ڕووسیا ڕەزامەندی لەسەر ئاگربەستی وزە بدات، ئەوا ئەوانیش قبووڵی دەكەن.
ئەم پێهاتە نوێیە دوای ئەوە هات كە لە ڕۆژی هەینی ڕابردوو سەرۆكی ئەمریكا بەپێی ڕێككەوتنی گەمارۆی سەر هەناردەی گازی ڕووسی بۆ بازاڕەكانی وڵاتەكەی و جیهان هەڵگرت.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە