1 کاتژمێر پێش ئێستا
141 جار خوێنراوەتەوە
ئێران تاکتیکی نوێ بۆ هێرشکردنە سەر کەشتییەکانی گەرووی هورمز بەکاردەهێنێت
پەیام
دوو بەرپرسی باڵای ئێران بە ئاژانسی ڕۆیتەرزیان ڕاگەیاندووە، تاران تەکتیکی نوێ بۆ کردنه ئامانجی کەشتییەکان لە گەرووی هورمز بەکاردەهێنێت، بە مەبەستی بەرزڕاگرتنی نرخی نەوت و کاریگەریدانان لەسەر هەڵبژاردنەکانی ئەمریکا.
بەپێی وتەی یەکێک لە بەرپرسەکان، نێزیکەی دە ڕۆژە ئێران شێوازی جیاواز بۆ هێرشکردنە سەر ئەو کەشتییانە پیادە دەکات کە بە بڕوای تاران یاسا و ڕێنماییەکانی پێشێل دەکەن، ئەمەش بووەتە هۆی زیادبوونی ژمارە و جۆری هێرشەکان لەو ڕێڕەوە ئاوییەدا.
بەرپرسەکان ئاماژەیان بەوەش کردووە کە ستراتیژییە نوێیەکە گۆڕانکاری لە جۆر و خێرایی هێرشەکاندا دەگرێتەوە، وە ئامانج لەم هەنگاوەش پووچەڵکردنەوەی هەوڵەکانی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و هاوپەیمانەکانییەتی بۆ دابەزاندنی نرخی نەوت لە بازاڕە جیهانییەکاندا.
جەختیش کراوەتەوە کە بڕیاری جێبەجێکردنی ئەم تەکتیکە نوێیە لە بەرزترین ئاستی دەسەڵاتی بڕیاربەدەست لە ئێران دراوە و بە هەماهەنگیی تەواو لەنێوان دامەزراوە جیاوازەکانی ڕژێمی فەرمانڕەوای وڵاتەکەدا بەڕێوەدەچێت، هەرچەندە بەرپرسەکان لە ئاشکراکردنی وردەکاریی زیاتری شێوازی هێرشەکان خۆیان پاراستووە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە