2 کاتژمێر پێش ئێستا
107 جار خوێنراوەتەوە
سوپای یەمەن: زیاتر لە ٩٠٠ ئەندامی حووسییەکان لەکار خراون
سوپای یەمەن ڕایگەیاند لە ١٧٣٢ ئۆپەراسیۆندا کە دژی شوێنە سەربازییەکانی حووسییەکان ئەنجام دراون، زیاتر لە ٩٠٠ ئەندامی ئەو گرووپە لەکار خراون و زیاتر لە ٢٨٧ ئۆتۆمبێلی سەربازیش وێران کراون یان خراونەتە دەرەوەی خزمەت.
سەرواڵ ماجید عەبدوڵڵا ئەلنەزیلی، وتەبێژی سوپای چەکداریی یەمەن، لە ڕاگەیەندراوێکدا وتی لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنی «بەیانیی یەمەن»، هاوکات لەگەڵ پێشڕەویی یەکەکانی سوپا لە تەوەرەکانی هێرشدا، ١٧٣٢ ئۆپەراسیۆن ئەنجام دراون.
ئەلنەزیلی ئاماژەی بەوە کرد لە ئۆپەراسیۆنەکاندا، کە بە فڕۆکە جەنگییەکان، فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکان (درۆن) و توپخانەی مەیدانی و تۆپە مووشەکەهاوێژەکان ئەنجام دراون، ئامانجەکانی حووسییەکان لەوانە: قەڵاغەکان، ناوەندەکانی فەرماندەیی و کۆنترۆڵ، خاڵەکانی چاودێری، کۆگاکانی چەک و تەقەمەنی، هەروەها ئامانجە سەربازییە بەهادارەکان لە ناوچە دوورەکانی ناوچەی ئۆپەراسیۆن، کرانە ئامانج.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە