1 کاتژمێر پێش ئێستا
75 جار خوێنراوەتەوە
پێنجشهممه پهرلهمانی عێراق وهزارهته بهتاڵهكان پڕ دهكاتهوه
عەلی زەیدی و هێزەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی لە هەوڵدان بۆ پڕکردنەوەی بۆشاییە وەزارییەکانی کابینەی حکومەتی عێراق، بڕیاریشە پێنجشەممە دانیشتنی پەرلەمان بۆ یەکلاکردنەوەی وەزارەتە ماوەکان بەڕێوە بچێت، چەندین کاندید ناویان لەسەر مێزی هێزە سیاسییەکانە.
جووڵەی سیاسی و کۆبوونەوەی هێزەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی بۆ تەواوکردنی کابینەی وەزاری بەردەوامە. لەم چوارچێوەیەدا هێزەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی و هێزە سیاسییەکانی دیکەش دەیانەوێت پێنجشەممەی ئەم هەفتەیە بۆشایی وەزارەتەکان پڕ بکەنەوە کە ئێستا بە وەکالەت بەڕێوە دەبرێن، کۆی پۆستەکانیش بەسەر لایەنە سیاسییەکاندا دابەشکراوە و دوو پۆستیش کە تاکو ئێستا پڕ نەکراونەتەوە بۆ لایەنی کوردی و لەناو کوردیشدا بۆ پارتی دانراون.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە