1 کاتژمێر پێش ئێستا
143 جار خوێنراوەتەوە
ترهمپ: ئارامیمان بەرانبەر ئێران تەواو بووە و وانەیەکی سەختیان پێ دەدەین
پەیام
دۆناڵد ترهمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لەمیانەی وتارێکدا بۆ لایەنگرانی هۆشدارییەکی توندی ئاڕاستەی تاران کرد و ڕایگەیاند واشنتن وڵامێکی سەخت دەداتەوە، بەپێی زانیارییەکانیش وەزارەتی بەرگری بژاردەی هێرشی سەربازی ئامادە کردووە.
لە وتارەکەیدا، سەرۆکی ئەمریکا ئاماژەی بەوە کرد ئارامییان بەرانبەر تاران تەواو بووە و هەڕەشەی گەیاندنی "وانەیەکی سەخت" ی بە ئێران کرد. هەرچەندە ترهمپ جێبەجێکردنی هەرکردەوەیەکی سەربازی پێش هەڵبژاردنەکانی کۆنگرێسی بەدوور زانی، بەڵام ئاماژەی بە ئەگەری دەستپێکردنەوەی هێرشی فراوان بە هەماهەنگی لەگەڵ تەلئەبیب کرد. سەبارەت بە لێکەوتە ئابوورییەکانیش، جەختی لەوە کردەوە کە بەرزبوونەوەی نرخی نەوت "باجێکی کەمە" بەراورد بە ڕێگریکردنی یەکجارەکی لە دەستگەیشتنی ئێران بە چەکی ئەتۆمی.
لە بەشێکی دیکەی وتەکانیدا، ترهمپ زەمینەی گۆڕانکارییە خێراکانی خستەڕوو و وتی: "جەنگ لەگەڵ ئێران زۆر بە خێرایی کۆتایی دێت. " ترهمپ دووپاتی کردەوە ئێران هەرگیز نابێتە خاوەنی چەکی ئەتۆمی و جەختی لەوە کردەوە بەمەبەستی زامنکردنی سەقامگیری، لەگەڵ کۆتاییهاتنی جەنگدا نرخەکانی وزە بەشێوەیەکی بەرچاو دادەبەزن.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە