2 کاتژمێر پێش ئێستا
108 جار خوێنراوەتەوە
وەزارەتی دەرەوەی ئێران: تاران وەڵامی ئەمەریکا سەبارەت بە پێشنیازەکەی تاوتوێ دەکات
پهیام
وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند تاران وەڵامی ئەمەریکا سەبارەت بە پێشنیازەکەی تاوتوێ دەکات و دۆخی گەرووی هورمز ئاڵۆزتر دەبێت.
جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند وڵاتەکەی لە ئێستادا خەریکی هەڵسەنگاندنی وەڵامی ئەمەریکایە بۆ پێشنیازەکەی و هەڵوێستی خۆی لە ڕێگەی ناوبژیوانانەوە ڕادەگەیەنێت. ناوبراو ئاماژەی بەوەش دا کە ڕێوشوێنەکان لە گەرووی هورمز بەردەوام دەبن تاوەکو ئەمەریکا دەگاتە ئەو باوەڕەی کە چارەسەری سەربازی ڕێگەچارە نییە.
هاوکات، هێزی دەریایی سوپای پاسدارانی ئێران هۆشداریی ئەوەی دا کە ئەو کەشتیانەی سیستمی هاتووچۆ و لۆکەیشن لە هورمز دەکوژێنەوە، وەک ئامانجی دوژمن پۆلێن دەکرێن. هەروەها راشیگەیاند تەقینەوەکەی سەر کەشتییەکەی دوێنێ لە گەرووی هورمز لە ئاکامی ئەوە بووە کە لۆکەیشنی خۆی کوژاندوەتەوە و لە ئاکامیشدا تووشی پێکدادان بووە بە مینی دەریایی.
لە لایەکی ترەوە، وەزیری گەنجینەی ئەمەریکا ڕایگەیاند ئێران ئیتر هیچ نەوتێکی لەسەر کەشتییەکان نەماوە، بەوپێیەی گەمارۆی دەریایی بۆ سەر بەندەرەکانی ئێران بەردەوامن.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە