2 کاتژمێر پێش ئێستا
140 جار خوێنراوەتەوە
لە ڕیاز'ی پایتەختی سعوودیە دوای ئاگادارکردنەوە، دەنگی سێ تەقینەوە بیسترا
لە ڕیاز'ی پایتەختی سعوودیە دوای لێدانی زەنگەکانی سیستەمی ئاگادارکردنەوە، دەنگی سێ تەقینەوە بیسترا.
بەڕێوەبەرایەتی بەرگریی شارستانی سعوودیە لە هەژماری پلاتفۆڕمی کۆمەڵایەتی X ڕایگەیاند زەنگەکانی سیستەمی ئاگادارکردنەوە وەک ئاماژەیەک بۆ بوونی مەترسی لێدراوە.
بە پێی وتەی شایەتحاڵەکان، دوای زەنگەکانی ئاگادارکردنەوە، دەنگی سێ تەقینەوە بیستراوە.
دوای ماوەیەکی کورت بەڕێوبەرایەتی بەرگریی شارستانی سعوودیە ڕایگەیاند مەترسییەکە ڕواوەتەوە، بەڵام هیچ زانیارییەکی لەسەر وردەکاریی هێرشەکە ڕانەگەیاندووە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە