1 کاتژمێر پێش ئێستا
108 جار خوێنراوەتەوە
تاران: دەستکاری پێشنیازەکەی واشنتۆنمان کردووە
تـاران دەستکاری ڕەشنووسی وەڵامـەکەی بۆ واشنتن کردووە و سوپای پاسدارانیش کۆنتڕۆڵی تەواوەتی خۆی بەسەر گەرووی هورمز و ئاوەکانی کەنداو و دەریای عوماندا ڕادەگەیەنێت.
وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند دەستکاری ئەو وەڵامەیان کردووە کە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە ڕێگەی نێوەندگیرەکانەوە وەک پێشنیاز پێشکەشی کردووە و داوایان لە لە واشنتن کردووە کە نەرمی بنوێنێت و پابەندبێت بە بەڵێنەکانی، جەختیشی لەسەر ئامادەیی بەردەوامی تاران بۆ پەنابردنە بەر ڕێگەچارەی دیپلۆماسی و پرۆسەی دانوستان بۆ چارەسەرکردنی قەیرانە هەڵپەسێردراوەکان کردەوە.
هاوکات فەرماندەی هێزی دەریایی سوپای پاسدارانی ئێران ڕایگەیاند وڵاتەکەی دەسەڵات و کۆنتڕۆڵی تەواوی بەسەر گەرووی هورمز، ئاوەکانی کەنداو و دەریای عوماندا هەیە. ئاماژەی بەوەش کرد کە هێزە دەریاییەکانی ئێران توانینیانە کەشتییە جەنگییەکانی ئەمریکا بە سەدان کیلۆمەتر لە گەرووی هورمز دوور بخەنەوە.
هاوکات، فەرماندە سەربازییەکانی ئێران جەختیان لەسەر بەردەوامبوونی ئۆپراسیۆنەکانیان کردەوە بۆ بەئامانجگرتن و ڕاگرتنی هەر کەشتییەک کە هەوڵی بڕینی ئەو ڕێڕەوانە بدات کە تاران بە ڕێڕەوی پێچەوانەی ڕێنماییەکان و "نایاسایی" وەسفیان دەکات.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە