1 کاتژمێر پێش ئێستا
211 جار خوێنراوەتەوە
میدیای ئەمریکا: ترهمپ و نهتهنیاهوو ئەگەری ئەنجامدانی ھێرشيان بۆ سەر ئێران تاوتوێ کردووە
پهیام
ماڵپەڕی ھەواڵیی "Axios" ئەمریکی بڵاوی کردەوە کە سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترهمپ و سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، بنیامین نهتهنیاهوو، ئەگەری ئەنجامدانی ھێرشی نوێ بۆ سەر ئێرانیان بەر لە بەڕێوەچوونی ھەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی ئیسرائیل و ھەڵبژاردنەکانی نیوەی خولی کۆنگرێسی ئەمریکا، تاوتوێ کردووە.
بڕیارە ھەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی ئیسرائیل لە ٢٧ی ئەم مانگە و ھەڵبژاردنەکانی نیوەی خولی کۆنگرێسی ئەمریکا لە ٣ی تشرینی دووەمی داھاتوو ئەنجام بەڕێوەبچن.
ماڵپەڕەکە لە چەند سەرچاوەیەکی گواستووەتەوە کە ھەفتەی ڕابردوو، دۆناڵد ترهمپ لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنییدا لەگەڵ بنیامین نهتهنیاهوو قسەی کردووە.
بە وتەی سەرچاوەکان لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا، ئەگەری ئەنجامدانی ھێرشی نوێ بۆ سەر ئێران بەر لە بەڕێوەچوونی ھەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی ئیسرائیل و ھەڵبژاردنەکانی نیوەی خولی کۆنگرێسی ئەمریکا، تاوتوێ کراوە.
ھەروەھا سەرچاوەکان باسیان لەوەش کردووە کە لە میانی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، بنیامین نهتهنیاهوو نیگەرانی خۆی نیشانداوە سەبارەت بەو زانیارییە ھەواڵگرییانەی دەربڕیوە کە ئاماژە بەوە دەکەن، ئێران ھەنگاو بۆ دووبارە بنیاتنانەوەی بەرنامە ئەتۆمییەکەی دەنێت.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە