1 کاتژمێر پێش ئێستا 94 جار خوێنراوەتەوە

ئەمڕۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق وەزارەتە بەتاڵەکان پڕ دەکاتەوە


بڕیارە ئەمڕۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کۆ ببێتەوە و بەپێی کارنامەی دانیشتنەکەش بڕیار وایە دەنگ لەسەر پڕکردنەوەی وەزارەتە بەتاڵەکان بدرێت کە چەندین کاندیدیان لەلایەن هێز و حزبە سیاسییەکانەوە بۆ پێشنیاز کراوە. 

هاوپەیمانی چوارچێوەی هەماهەنگی و لایەنە سیاسییەکانی دیکە چەندین مانگە لە گفتوگۆدان بۆ پڕکردنەوەی وەزارەتە بەتاڵەکان و بڕیاریشە ئەمڕۆ دانیشتنی پەرلەمان بۆ یەکلاکردنەوەی وەزارەتە ماوەکان بەڕێوە بچێت، چەندین کاندیدیش کێبڕکێ لەسەر بەدەستهێنانی پۆستەکان دەکەن. 

هێزەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی و هێزە سیاسییەکانی دیکەش دەیانەوێت ئەمڕۆ بۆشایی وەزارەتەکان پڕ بکەنەوە کە ئێستا بە وەکالەت بەڕێوە دەبرێن، کۆی پۆستەکانیش بەسەر لایەنە سیاسییەکاندا دابەشکراوە و دوو پۆستیش کە تاکو ئێستا پڕ نەکراونەتەوە بۆ لایەنی کوردی و لەناو کوردیشدا بۆ پارتی دانراون.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئەمڕۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق وەزارەتە بەتاڵەکان پڕ دەکاتەوە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ڕاپۆرت.. سبه‌ینێ په‌رله‌مانی عێراق وه‌زاره‌ته‌ به‌تاڵه‌كان پڕ ده‌كاته‌وه‌؛ كێ كاندیده‌؟

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    پێنجشه‌ممه‌ په‌رله‌مانی عێراق وه‌زاره‌ته‌ به‌تاڵه‌كان پڕ ده‌كاته‌وه‌

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    سه‌دان خۆپیشانده‌ر له‌ به‌غدا ناڕه‌زایه‌تی ده‌رده‌بڕن و داوای دامه‌زراندن ده‌كه‌ن

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    ئێران: فڕۆکەی دوژمن هاتوونەتە ئاسمانی عێراق؛ رۆژنامەیەکیش دەڵێت راهێنان بووە

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    ڕاپۆرت؛ كابینه‌ وه‌زارییه‌كه‌ی عه‌لی زه‌یدی و ناوه‌ پێشنیازكراوه‌كان

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    دوای کشانەوەی ئەمریکا؛ عێراق یەکەم ئۆپەراسیۆنی ئاسمانیی کردە سەر مۆڵگەکانی داعش

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    سەرۆكوەزیرانی عێراق: بۆ هێزە ئەمنییەكان نییە دەستوەردان لە نرخی دۆلاردا بكەن

سەرەتا