2 کاتژمێر پێش ئێستا 181 جار خوێنراوەتەوە

سی ئێن ئێن: تره‌مپ بەنیازە گەورەترین بۆمبی نائەتۆمی لە دژی ئێران بەکاربهێنێت

پەیام
بەپێی سی ئێن ئێن، ئەمریکا پلانێکی سەربازیی بۆ بەکارهێنانی بۆمبی «GBU-43/B MOAB» دژ بە ژێرخانی وزە و ناوکییەکانی ئێران تاوتوێ دەکات، کە ئەو چەکە گەورەترین چەکی نا ئەتۆمی ئەمریکییە. 

بەگوێرەی سەرچاوەکانی ئەو کەناڵە، دۆناڵد تره‌مپ فەرمانی بە سوپای ئەمریکا کردووە پلانی لێدانی زیاتر دژ بە ئامانجە ئێرانییەکان، لەوانەش بنکە زەبەلاحەکان بە  بەکارهێنانی بۆمبی «GBU-43/B MOAB»  ئامادە بکەن. ئەمە یەکەمجار دەبێت لە مێژووی پێکدادانەکاندا لەگەڵ ئێراندا ئەم چەکە بەکاربهێنرێت. 

پلانی سەربازی بۆ لێدانی شوێنە ناوکییەکانی ئێران، بەتایبەت ناوچەی «جەبەل ئەلفەئس» بە ئاشکرا ئاماژە بە بەکارهێنانی «GBU-43/B MOAB» دەکات کە بە (دایکی بۆمبەکان) ـیش ناسراوە، کە ئەم بۆمبە توانای تێکشکاندنی ڕووبەرێکی فراوانی هەیە کە یەکسانە بە نۆ گەڕەکی نیشتەجێبوون. 

بەپێی سی ئێن ئێن، گومان لەلای هەندێک لە بەرپرسانی سەربازی و ڕاوێژکارانی کۆشکی سپی دروست بووە سەبارەت بە بوونی ستراتیژییەکی ڕوونی کۆتاییهێنان بە جەنگەکە. زانیارییەکان دەردەخەن کە هەندێک لە بژاردە سەربازییەکان لە شێوەی "نمایشێکی ئاگرین" دا داڕێژراون بۆ ئەوەی ڕێگەیەکی دەربازبوون بۆ تره‌مپ دابین بکەن، تەنانەت ئەگەر ئەو هێرشانە نەتوانن ئامانجە ڕاگەیەندراوەکانی پێشوویان بپێکن.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    سی ئێن ئێن: تره‌مپ بەنیازە گەورەترین بۆمبی نائەتۆمی لە دژی ئێران بەکاربهێنێت

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئەمریکا ڕێگا نادات چاودێران و ڕێکخراوە ئەورووپییەکان چاودێری هەڵبژاردنەکانی ئەو وڵاتە بکەن

  • 24 کاتژمێر پێش ئێستا

    میدیای ئەمریکا: تره‌مپ و نه‌ته‌نیاهوو ئەگەری ئەنجامدانی ھێرشيان بۆ سەر ئێران تاوتوێ کردووە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ڕێژه‌ی پشتیوانی له‌ به‌ ئه‌ندامبوونی ئۆكرانیا له‌ یه‌كێتی ئه‌ورووپا ڕووی له‌ دابه‌زین كردووه‌

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    چوار پارت لە مەغرب پێکهێنانی حکوومەتی زۆرینەیان ڕاگەیاند

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    پۆلیسی ئەمریکا هەڵیکوتایە سەر ماڵی ئیلهان عومەر

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    تره‌مپ: زياده‌ڕۆییمان كرد له‌ به‌ ئامانجگرتنی سه‌ركرده‌كانی ئێران

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    باڵیۆزی ئەمریکا لە یۆنان تۆمەتبار کراوە بە ڕەفتاری نەشیاو و نایاسایی

سەرەتا