1 کاتژمێر پێش ئێستا
227 جار خوێنراوەتەوە
راپرسی کەناڵی فۆکس نیوز: زۆرینەی ئەمریکییەکان نیگەرانن لە جەنگی سەر ئێران
پەیام
بەپێی ڕاپرسییەکی نوێی کەناڵی فۆکس نیوزی ئەمریکی، سێ لەسەر چواری دەنگدەرانی ئەمەریکی نیگەرانیی خۆیان بەرانبەر بە ئەگەری دەستپێکردنەوەی جەنگ لەگەڵ ئێران دەربڕیوە و زۆرینەش دژی هەرچەشنە تێوەگلانێکی سەربازی وڵاتەکەیان لە دژی ئێران دەوەستنەوە.
کەناڵی فۆکس نیوزی ئەمریکی ئەنجامی ڕاپرسییەکەی بڵاو کردوەتەوە و ئەنجامەکان دەریدەخەن کە ٧٥٪ی بەشداربووان نیگەرانن لە پرسی جەنگ لەگەڵ ئێران و پێیان وایە ئەو جەنگ زیانی زۆرترە لە قازانج، هەروەها بەپێی راپرسییەکە ٤٢٪ی دەنگدەران لە جەنگی سەر ئێران "زۆر نیگەرانن" و داوا دەکەن کە زووترین کات ئەمریکا لە جەنگی سەر ئێران دەستهەڵبگرێت، هەروەها داتاکانی راپرسییەکە ئاماژە بەوە دەکەن لە هەر ١٠ دەنگدەرێکی ئەمەریکی شەشیان دژایەتیی خۆیان بۆ هەرچەشنە کردەیەکی سەربازیی وڵاتەکەیان دژی تاران دەربڕیوە.
لە بەشێکی تری ئەم ڕاپرسییەدا، ڕەنگدانەوەی هەڵوێستی جەماوەری لەسەر ئاستی بەڕێوەبردن نیشان دراوە، بە جۆرێک کە تەنها ٣٦٪ی دەنگدەرانی ئەمەریکی ڕازین بەرانبەر بە ئەدای دوناڵد ترهمپ لەماوەی سەرۆکایەتییەکەیدا.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە