1 کاتژمێر پێش ئێستا
103 جار خوێنراوەتەوە
دەستدرێژیكردنە سەر منداڵان لە قوتابخانەكانی پاریس تەشەنەی سەندووە
پەیام
ڕۆژنامەیەكی ئەمریكی تەشەنەسەندنی دیاردەی دەستدرێژیكردنەسەر منداڵان لە قوتابخانەكانی فەرەنسا ئاشكرا دەكات.
لە ڕاپۆرتێكدا ڕۆژنامەی "نیویۆرك تایمز" ئاشكرای كرد، دۆسیەی دەستدرێژیكردنەسەر منداڵان لە قوتابخانە حكومییەكانی پاریس تەشەنەی سەندووە، بە جۆرێك لێكۆڵینەوە لە 179 سكاڵا دەستی پێكردووە و دەیان سەرپەرشتیار لە كارەكانیان دوورخراونەتەوە.
دەسەڵاتدارانیش دان بە بوونی كەمتەرخەمی لە چاودێریكردن و بەدواداچوونی سكاڵاكاندا دەنێن.
بەپێی ڕۆژنامەكە، لە سەرەتای ئەمساڵەوە لانیكەم 74 سەرپەرشتیار لە كۆی 14 هەزار و 400 كارمەندی چالاكییەكان، ڕاگیراون و دوانیان بە تاوانی دەستدرێژیكردنەسەر منداڵان لە قوتابخانەدا سزا دراون.
دۆسیەكە دوای ئەوە تەقییەوە كە باوكی كچێكی سێ ساڵان سكاڵای تۆمار كرد بەوەی، لەناو قوتابخانەدا دەستدرێژی كراوەتە سەر كچەكەی، دواتر تۆمەتی هاوشێوە لە سێ قوتابخانەدا ئاشكرا بوون و 44 منداڵ وتەیان لێ وەرگیرا و 16 فەرمانبەر دەستگیر كران.
هاوكات داواكاری گشتی لێكۆڵینەوە لە كەمتەرخەمیی بەرپرسانی پێشوو و ئێستای شارەوانیی پاریس دەكات كە دانیان بە شكستەكاندا ناوە، لە كاتێكدا ساڵانە نزیكەی 160 هەزار منداڵ لە فەرەنسا ڕووبەڕووی دەستدرێژی دەبنەوە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە