16/10/2026 297 جار خوێنراوەتەوە

كارنی: ئەم كاتە خراپترین كاتە بۆ جیابوونەوەی هەرێمی ئەلبێرتا لە كەنەدا

پەیام

سەرۆكوەزیرانی كەنەدا هۆشداری لە هەوڵەكان بۆ جیابوونەوەی هەرێمی نەوتیی ئەلبێرتا لە وڵاتەكەی دەدات.

مارك كارنی، سەرۆكوەزیرانی كەنەدا هۆشداری دا لە گرتنەبەری هەر هەنگاوێك كە ڕەنگە ببێتە هۆی جیابوونەوەی هەرێمی ئەلبێرتای دەوڵەمەند بە نەوت لە كەنەدا و ئاماژەی بەوە كرد كە ئەم كاتە خراپترین كاتە بۆ هەنگاوێكی لەو شێوەیە، بە تایبەت لە سایەی ناكۆكییە نێودەوڵەتییەكان و ئاستەنگە ئابوورییە سەختەكانی بەردەم وڵاتەكە.
قسەكانی كارنی لە میانەی سەردانێكیدا هات بۆ شاری كالگاری، كە تێیدا لەگەڵ خۆبەخشانی لایەنگری مانەوەی هەرێمەكە لە چوارچێوەی كەنەدادا كۆ بووەوە و داوای لە دەنگدەران كرد بەشداری لە دەنگدانی ڕۆژی دووشەممەی داهاتوودا بكەن. 

ئەو دەنگدانە ڕیفراندۆمێكی ڕاستەوخۆ نییە بۆ سەربەخۆیی، بەڵكوو دیاری دەكات كە ئایا حكوومەت ڕێكاری یاسایی بۆ ڕیفراندۆمێكی داهاتوو دەستپێبكات یان نا، جەختیشی كردەوە كەنەدییەكان بە یەكگرتوویی بەهێزترن.

ئەم پێشهاتانە هاوكاتن لەگەڵ گرژییە ئابووری و بازرگانییەكانی نێوان دوو وڵاتەكە، بەهۆی ئەو باجە گومرگییانەی ئیدارەی ترەمپ سەپاندوویەتی و هەڕەشە بەردەوامەكانی بۆ لكاندنی كەنەدا بە ئەمریكاوە، هەرێمی ئەلبێرتایش بەهۆی یەدەگی زەبەلاحی نەوتەوە یەكێكە لە گرنگترین ناوچە نەوتییەكانی جیهان.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 52 خولەک پێش ئێستا

    بەریتانیا هاووڵاتییەکی ئەمریکی ڕادەستی وڵاتەکەی کردەوە کە بە تۆمەتی سیخوڕی دەستگیرکرابوو

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێن بی سی: ئه‌مریكا به‌ بێده‌نگی گورز له‌ ئێران ده‌وه‌شێنێت

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    كۆنگرێسمانێكی ئه‌مریكی: ئێرانییه‌كان تێگه‌یشتنێكی قووڵیان بۆ سیاسه‌تی ئه‌مریكا هه‌یه‌

  • 24 کاتژمێر پێش ئێستا

    سی ئێن ئێن: زانیاریی هەواڵگری لەسەر پلانی ئێران بۆ بەئامانجگرتنی بەرپرسان لە ئەمریکا هەیە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ڕووسیا ١٣٩ درۆنی خستە خوارەوە کە مۆسکۆیان کردبووە ئامانج

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    ساڵی 2026 وەك یەكێك لە گەرمترین و وێرانكەرترین ساڵەكان تۆمار كرا

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    سەرۆکوەزیرانی ئیسپانیا: هێرش بۆ سەر ئێران پێشێلکردنی پەیماننامەی نەتەوە یەکگرتووەکانە

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    واشنتن پۆست: ترەمپ نایەوێت لەمكاتەدا هێرشەكانی سەر ئێران دەستپێبكاتەوە

سەرەتا