1 کاتژمێر پێش ئێستا 43 جار خوێنراوەتەوە

ترەمپ: پلانی هێرشەكانمان بۆ سەر ئێران ڕاگرتووە و دانوستانەكانیش بەردەوامن

پەیام

دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا ڕایگەیاند كۆماری ئیسلامیی ئێران داوای ڕاگرتنی هێرشە سەربازییەكانی ئەمریكای كردووە و واشنتنیش بە كردەیی هێرشەكانی ڕاگرتووە. 

ترەمپ لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانییدا بۆ تۆڕی "نیوزماكس" جەختی لەوە كردەوە كە دانوستانە دیپلۆماسییەكانی نێوان هەردوو وڵات بەردەوامن و واشنتن لە ئێستادا هیچ پلانێكی بۆ بەكارهێنانی چەكی ئەتۆمیی یان ناردنی هێزی زەمینیی بۆ ناو خاكی ئێران نییە. 

هاوكات لەبارەی بەكارهێنانی مووشەكی ناسراو بە "دایكی بۆمبەكان" لەدژی ئێران، سەرۆكی ئەمریكا وتی ئەو مووشەكە بە واتای چەكی ئەتۆمیی نایەت. 

لە بەرانبەردا، ئەمیر حاتەمی فەرماندەی سوپای ئێران هۆشدارییەكی توندی دایە ئەمریكا و ڕایگەیاند، كە هەر هێرشێك بۆ سەر ژێرخانە ئابوورییەكانی وڵاتەكەی، بە زیانی دووقات و بە ئامانجگرتنی بەرژەوەندییەكانی لایەنی بەرانبەر وەڵام دەدرێتەوە. 

هاوكات محەمەد ئەكرەمی نیا وتەبێژی سوپای ئێرانیش ئاماژەی بەوە كرد، كە گەرووی هورمز لەژێر كۆنتڕۆڵی تەواوی هێزەكانیاندایە و پلانێكی تایبەتیان بۆ دوورخستنەوەی كەشتییە جەنگییەكانی ئەمریكا لە كەناراوەكانی وڵاتەكەیان هەیە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 22 خولەک پێش ئێستا

    دەستدرێژیكردنە سەر منداڵان لە قوتابخانەكانی پاریس تەشەنەی سەندووە

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    ترەمپ: پلانی هێرشەكانمان بۆ سەر ئێران ڕاگرتووە و دانوستانەكانیش بەردەوامن

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    كارنی: ئەم كاتە خراپترین كاتە بۆ جیابوونەوەی هەرێمی ئەلبێرتا لە كەنەدا

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئەمریكا.. هەڵكوترایە سەر ماڵی پەرلەمانتارێكی موسوڵمانی سەربە دیموكراتەكان

  • 4 کاتژمێر پێش ئێستا

    ترەمپ هێرشەكانی ئۆكرانیا بۆ سەر پاڵاوگەكانی نەوتی ڕووسیا شەرمەزار دەكات

  • 4 کاتژمێر پێش ئێستا

    لە ئەمریكا چەكدارێك سێ منداڵ و مامۆستایەكی لە قوتابخانەیەك كوشت

  • 5 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئەڵمانیا: سەرمایە بلۆككراوەكانی ڕووسیا لە ئەورووپا دەبێت و بە ئەمریكا نادرێت

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    راپرسی کەناڵی فۆکس نیوز: زۆرینەی ئەمریکییەکان نیگەرانن لە جەنگی سەر ئێران

سەرەتا