1 کاتژمێر پێش ئێستا
120 جار خوێنراوەتەوە
لە ئەمریكا چەكدارێك سێ منداڵ و مامۆستایەكی لە قوتابخانەیەك كوشت
پەیام
لە ئەمریكا، چەكدارێكی تەمەن 16 ساڵ، سێ منداڵ و مامۆستایەكی لە قوتابخانەیەكی سەرەتایی كوشت.
پۆلیسی ئەمریكا ڕایگەیاند، چەكدارێك هەڵی كوتایە سەر قوتابخانەی سەرەتایی "سیلڤەر ڕەیل" لە شاری بێند لە ویلایەتی ئۆریگۆن و لە پشتی دەرگا داخراوەكانەوە دەستڕێژی گوللـەی كرد.
بەڕێوەبەری پۆلیسی شارەكە ئاشكرای كرد كە لە ڕووداوەكەدا سێ منداڵ و مامۆستایەك كوژراون كە تەمەنی منداڵەكان (پێنج ساڵ، هەشت ساڵ و یازدە ساڵ بوون).
هەروەها قوتابییەكی 7 ساڵان و مامۆستایەكی تەمەن 54 ساڵ بە سەختی بریندار بوون.
بە وتەی پۆلیس، هێرشبەرەكە تەمەنی 16 ساڵە و لەلایەن هاووڵاتییەكی چەكداری ناوچەكەوە پێش ئەوەی زیانی زیاتر بگەیەنێت تەقەی لێكراوە و كوژراوە.
تینا كۆتێك، پارێزگاری ویلایەتی ئۆریگۆن ستایشی ئەو هاووڵاتییەی كرد كە بە ئازایەتییەوە دەستبەجێ ڕووبەڕووی هێرشبەرەكە بووەتەوە.
دوای ڕووداوەكە قوتابخانەكە بۆ ماوەیەكی كاتی داخرا و هێزە ئەمنییەكان بە پاس منداڵەكانیان گەیاندەوە دەستی خێزانەكانیان.
ڕووداوەكانی دەستڕێژی گوللـە لە قوتابخانەكانی ئەمریكادا بوونەتە دیاردەیەكی بەردەوام و جارێكی دیكە پرسی یاسای هەڵگرتنی چەكیان لە ناوخۆی وڵاتەكەدا كردووەتەوە بابەتی سەرەكی، چونكە دەستووری ئەمریكا مافی چەكهەڵگرتنی بە هاووڵاتییان داوە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە