16/10/2026 367 جار خوێنراوەتەوە

ئەمریكا.. هەڵكوترایە سەر ماڵی پەرلەمانتارێكی موسوڵمانی سەربە دیموكراتەكان

پەیام

بە پاساوی لێكۆڵینەوە لە ڕێوشوێنەكانی كۆچبەری، دەسەڵاتدارانی فیدراڵیی ئەمریكا، هەڵیان كوتایە سەر ماڵی پەرلەمانتارێكی موسڵمانی سەربە دیموكراتەكان.

میدیاكان لە زاری سێ سەرچاوەی ئاگادارەوە ئاشكرایان كردووە، هەڵكوتانە سەر ماڵی ئیلهان عومەر، پەرلەمانتاری دیموكراتەكان لە چوارچێوەی لێكۆڵینەوەیەكی بەرفراواندایە سەبارەت بە بەڵگەنامەكانی كۆچكردنی بۆ ئەمریكا، لەپێناو دۆزینەوەی بەڵگەیەك لەسەر ئەگەری پێشكەشكردنی زانیاریی نادروست لەلایەن خۆی یان ئەندامانی خێزانەكەیەوە لە كاتی ڕێكارەكانی پەنابەری یان وەرگرتنی ڕەگەزنامەدا.

لە بەرانبەردا، ئیلهان عومەر تۆمەتەكانی ڕەت كردەوە و ڕێكارەكەی بە «تۆقاندنی سیاسی» وەسف كرد، لە كاتێكدا نیگەرانی هەیە لە بەكارهێنانی دەزگا ئەمنییەكان دژی نەیارانی دۆناڵد ترەمپ پێش هەڵبژاردنەكانی مانگی داهاتوو. 

سەرچاوەكان ئاماژەیان بەوەیش كردووە، وەزارەتی داد بەدواداچوون بۆ كەیسەكە دەكات، بەڵام وەرگرتنەوەی ڕەگەزنامە و دەركردنی ئیلهان عومەر لە وڵات ڕەنگە ئامانجی لێكۆڵینەوەكان بن.

ئیلهان عومەر ساڵی 1995 وەك پەنابەرێكی سۆماڵیی موسڵمان گەیشتە ئەمریكا و ساڵی 2000 بووە خاوەنی ڕەگەزنامە، هەروەها لە ساڵی 2018دا بووە ئەندامی كۆنگرێس.

ناوبراو بەوە ناسراوە دژایەتیی توندی سیاسەتەكانی ترەمپ دەكات بەتایبەتیش لە هاوكاریكردنی ئیسرائیل لە شەڕی غەززە و یاساكانی كۆچبەری.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 42 خولەک پێش ئێستا

    بەریتانیا هاووڵاتییەکی ئەمریکی ڕادەستی وڵاتەکەی کردەوە کە بە تۆمەتی سیخوڕی دەستگیرکرابوو

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێن بی سی: ئه‌مریكا به‌ بێده‌نگی گورز له‌ ئێران ده‌وه‌شێنێت

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    كۆنگرێسمانێكی ئه‌مریكی: ئێرانییه‌كان تێگه‌یشتنێكی قووڵیان بۆ سیاسه‌تی ئه‌مریكا هه‌یه‌

  • 24 کاتژمێر پێش ئێستا

    سی ئێن ئێن: زانیاریی هەواڵگری لەسەر پلانی ئێران بۆ بەئامانجگرتنی بەرپرسان لە ئەمریکا هەیە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ڕووسیا ١٣٩ درۆنی خستە خوارەوە کە مۆسکۆیان کردبووە ئامانج

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    ساڵی 2026 وەك یەكێك لە گەرمترین و وێرانكەرترین ساڵەكان تۆمار كرا

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    سەرۆکوەزیرانی ئیسپانیا: هێرش بۆ سەر ئێران پێشێلکردنی پەیماننامەی نەتەوە یەکگرتووەکانە

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    واشنتن پۆست: ترەمپ نایەوێت لەمكاتەدا هێرشەكانی سەر ئێران دەستپێبكاتەوە

سەرەتا