1 کاتژمێر پێش ئێستا 53 جار خوێنراوەتەوە

ترەمپ هێرشەكانی ئۆكرانیا بۆ سەر پاڵاوگەكانی نەوتی ڕووسیا شەرمەزار دەكات

پەیام

سەرۆكی ئەمریكا دەستپێكردنەوەی هێرشەكانی ئۆكرانیا بۆ سەر پاڵاوگەكانی نەوتی ڕووسیا بە «شەرمەزاری» وەسف دەكات.

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا دەستپێكردنەوەی هێرشەكانی ئۆكرانیای بۆ سەر پاڵاوگەكانی نەوتی ڕووسیای بە «شەرمەزاری» ناوبرد و ڕایگەیاند كە ئەو لێدانانە دەبنە هۆی بەرزبوونەوەی نرخی وزە لە جیهاندا، لە كاتێكدا هەوڵەكانی واشنتۆن بۆ كۆتاییهێنان بە جەنگ بەردەوامن.

ترەمپ لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ كەناڵی "نیوزماكس" ئاماژەی بەوە كرد، بەئامانجگرتنی ئەو پاڵاوگانەی كە گازوایل بەرهەمدەهێنن خزمەت بە بەرژەوەندییەكانی جیهان ناكات، چونكە بازاڕ پێویستی بەو سووتەمەنییە هەیە. 

ئەم لێدوانە دوای ئەوە هات كە ئۆكرانیا هێرشی كردە سەر پاڵاوگەیەكی كۆمپانیای "ڕۆزنەفت" لە باشووری ڕۆژهەڵاتی مۆسكۆ. 

هێرشەكەش دوای ئەوە ئەنجام درا كە ڤۆلۆدیمیر زیلینسكی كشانەوەی لە ئاگربەستی كەرتی وزە ڕاگەیاند، كە ترەمپ پێشتر پێشنیازی كردبوو.

لە بەرامبەردا، ڕووسیاش بەردەوامە لە بۆردومانكردنی وێستگەكانی كارەبا لە ئۆكرانیا بە مووشەك و فڕۆكەی بێفڕۆكەوان، بەهۆیەوە سەدان هەزار هاووڵاتی بێ كارەبا ماونەتەوە. 

هاوكات ترەمپ دانی بەوەدانا مامەڵەكردن لەگەڵ زیلینسكی زۆر قورسترە بەراورد بە ڤلادیمیر پوتین، و ئاشكرای كرد گفتوگۆ لەگەڵ ڕووسیا و چین لەسەر پرسی چەكداماڵینی ئەتۆمی ئەنجام دەدەن.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    ترەمپ هێرشەكانی ئۆكرانیا بۆ سەر پاڵاوگەكانی نەوتی ڕووسیا شەرمەزار دەكات

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    لە ئەمریكا چەكدارێك سێ منداڵ و مامۆستایەكی لە قوتابخانەیەك كوشت

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئەڵمانیا: سەرمایە بلۆككراوەكانی ڕووسیا لە ئەورووپا دەبێت و بە ئەمریكا نادرێت

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    راپرسی کەناڵی فۆکس نیوز: زۆرینەی ئەمریکییەکان نیگەرانن لە جەنگی سەر ئێران

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    سی ئێن ئێن: تره‌مپ بەنیازە گەورەترین بۆمبی نائەتۆمی لە دژی ئێران بەکاربهێنێت

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ئەمریکا ڕێگا نادات چاودێران و ڕێکخراوە ئەورووپییەکان چاودێری هەڵبژاردنەکانی ئەو وڵاتە بکەن

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    میدیای ئەمریکا: تره‌مپ و نه‌ته‌نیاهوو ئەگەری ئەنجامدانی ھێرشيان بۆ سەر ئێران تاوتوێ کردووە

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    ڕێژه‌ی پشتیوانی له‌ به‌ ئه‌ندامبوونی ئۆكرانیا له‌ یه‌كێتی ئه‌ورووپا ڕووی له‌ دابه‌زین كردووه‌

سەرەتا