2 کاتژمێر پێش ئێستا
106 جار خوێنراوەتەوە
پێنج كەس لەسەر داربڕین و راوكردنی نایاسایی لە سلێمانی و شارەزوور دەستگیركران
پەیام
پۆلیسی دارستان لە سلێمانی و شارەزوور پێنج كەسی بە تۆمەتی سەرپێچی دەستگیر كرد.
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند لە سنووری ناحیەی سیتەك و گوندی خەمزە، بە هاوبەشی لەگەڵ ئاسایش سێ هاووڵاتییان بە تۆمەتی بڕینی دارە سروشتییەكان دەستگیر كردووە و دەست بەسەر دارە بڕاوەكان و ئۆتۆمبێلێكدا گیراوە.
هاوكات مەفرەزەكانی بەشی پۆلیسی دارستانی شارەزوور لە سنووری گوندی تەپەكەل، توانییان دوو تۆمەتبار لەكاتی ڕاوكردنی دوو باڵندەی پۆڕدا دەستگیر بكەن.
لەو ئۆپەراسیۆنەدا دەست بەسەر چەكێكی تاپڕ، 10 فیشەك، ئۆتۆمبێلێكی جۆری سەنیی بێسەرەتا ، و سێ بڵندگۆ و دوو مۆبال و لاینتێكی دەستی و چەقۆیەكدا
گیرا.
پۆلیسی دارستان ئاماژەی بەوەش كرد كە پەڕاوی لێكۆڵینەوە بۆ هەر پێنج دەستگیركراوەكە رێكخراوە و بە مەبەستی گرتنەبەری رێكاری یاسایی رادەستی دادوەر كراون تا سزای پێویست وەربگرن.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە