1 کاتژمێر پێش ئێستا
95 جار خوێنراوەتەوە
بەكارهێنانی ماتۆڕسكیل لە شەواندا لە گوندەكانی داقووق قەدەغە كرا
پەیام
بەكارهێنانی ماتۆڕسكیل لە شەواندا لە گوندەكانی سنووری قەزای داقووق قەدەغە كرا.
عەدنان حسێن، قایمقامی قەزای داقووق لە پارێزگای كەركووك ڕایگەیاند: بەهۆی گلەیی و سكاڵای زۆری دانیشتووانی گوندەكانەوە لە دەنگی ماتۆڕسكیل، لەگەڵ هێزە ئەمنییەكان و سوپا كۆ بووینەوە و بڕیاری قەدەغەی بەكارهێنانی ماتۆڕسكیلمان لە شەو دا.
بەپێی قسەی قایمقامی داقووق قەدەغەكە تەنیا گوندەكان دەگرێتەوە و سەنتەری قەزاكە ناگرێتەوە، ماوەی قەدغەكردنەكەش لە كاتژمێر 9:00ی شەو تاوەكو 6:00ی بەیانیە، بەڵام جووڵەی ئۆتۆمبێل و هاووڵاتییان بە ئاسایی بەردەوام دەبێت.
قایمقامی داقووق ڕایشیگەیاند: دۆخی ئەمنیی ناوچەكە جێگیرە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە