1 کاتژمێر پێش ئێستا 106 جار خوێنراوەتەوە

"ئێستا گونجاوترین ده‌رفه‌ته‌ بۆ جێگیركردنی رێژه‌ی 14%ی دانیشتووانی هه‌رێم له‌ بودجه‌دا"

پەیام

ئامانج ره‌حیم، سكرتێری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی ماوە بەسەرچووی هه‌رێم رایده‌گه‌یه‌نێت، ئێستا گونجاوترین ده‌رفه‌ته‌ بۆ رێككه‌وتن لەسەر جێگیرکردنی ڕێژەی دانیشتوانی هەرێم بە ڕێژەی 14.14% و زامنکردنی ماف و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان له‌ بودجه‌دا.

ئامانج ره‌حیم، ئه‌مڕۆ له‌ نوسینێكدا له‌ هه‌ژماری خۆی له‌ فه‌یسبووك ڕاشیگەیاندووە "دانوستانەکانی نێوان هەرێم و بەغدا، کە بڕیارە ئەم هەفتەیە دەستپێبکەنەوە، هێشتا لە قۆناغی ڕەشنوسى پڕۆژەی یاسای بودجەی گشتیی فیدڕاڵیدان، نەک پڕۆژە ياسای پەسەندکراو".

ئاماژەی بەوەشكردووە "ئەم ڕەشنوسە کاتێک دەبێتە پڕۆژە یاسا کە لەلایەن ئەنجومەنی وەزیرانی فیدڕاڵییەوە پەسەندبکرێت و بۆ ئەنجومەنی نوێنەران بنێردرێت."

جه‌ختیشی كردووەته‌وه‌ كه‌ "قۆناغی ئێستا ئاسانترین و گونجاوترین دەرفەتە بۆ ڕێککەوتن لەسەر جێگیرکردنی ڕێژەی دانیشتوانی هەرێم بە ڕێژەی 14.14% و زامنکردنی ماف و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان".

لە ئێستادا ڕێژەی  دانیشتووانی هەرێم بە لەسەدا 12 دیاریكراوە لەلایەن حكومەتی عێراقەوە لەكاتێكدا خۆی زیاترلە لەسەدا 14 یە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    بەكارهێنانی ماتۆڕسكیل لە شەواندا لە گوندەكانی داقووق قەدەغە كرا

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    "ئێستا گونجاوترین ده‌رفه‌ته‌ بۆ جێگیركردنی رێژه‌ی 14%ی دانیشتووانی هه‌رێم له‌ بودجه‌دا"

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    پێنج كەس لەسەر داربڕین و راوكردنی نایاسایی لە سلێمانی و شارەزوور دەستگیركران

  • 6 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئاگرەکەی کۆگای سووتەمەنی لە ناوچەی تانجەرۆی سلێمانی کۆنترۆڵ کرا

  • 7 کاتژمێر پێش ئێستا

    بەمزووانە پارێزگارێكی نوێ لە توركمان بۆ كەركووك هەڵدەبژێرێت

  • 8 کاتژمێر پێش ئێستا

    بۆ یەكلاكردنەوەی پشكی بودجە، شاندی هەرێم سبەی دەگاتەوە بەغدا

  • 24 کاتژمێر پێش ئێستا

    نۆ ساڵ بەسەر 16ی ئۆكتۆبەر و لەدەستدانی نیوەی خاكی كوردستان تێدەپەڕێت

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    داهاتی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی سلێمانی نزیكه‌ی 10 ملیار دیناره‌

سەرەتا