2 کاتژمێر پێش ئێستا 103 جار خوێنراوەتەوە

زه‌یدی: عێراق به‌ده‌ست كاریگه‌ریی ململانێكانی ناوچه‌كه‌وه‌ دەناڵێنێت

پەیام

عه‌لی زه‌یدی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له‌میانی ده‌ستپێكردنی كاره‌كانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی رێكخراوی هاریكاریی ئیسلامی له‌ به‌غدا رایگه‌یاند، عێراق تووشی نه‌هامه‌تی بووه‌ و ئێستاش به‌ده‌ست كاریگه‌ریی ململانێكانی ناوچه‌که‌وه‌ ده‌ناڵێنێت. 

زه‌یدی، ئه‌مڕۆ له‌میانی ده‌ستپێكردنی کارەکانی خولی 52ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی ڕێکخراوی هاریکاریی ئیسلامی که له‌ به‌غدا بەڕێوەچوو، وتارێكی پێشكه‌ش كرد.

سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق لە بەشێكی دیكەی قسەكانیدا داوای ئازادیی بازرگانی و پاراستنی ڕێگەكانی و گرەنتی بەردەوامیی گواستنەوە لە ڕێڕەوە نێودەوڵەكانیش كرد.

لەدوای هێرشەكانی ئەمریكا و ئیسرائیل بۆ سەر ئێران لە 28ی 2ی 2026 و داخستنی گەرووی هورمز بەڕووی كەشتییە نەوتهەڵگرەكان، عێراق ڕووبەڕووی زیانێكی گەورە بووەوە، بەوپێیەی لەسەدا 90 ی داهاتەكەی لەڕێگەی فرۆشتنی نەوتەوە دابیندەكات.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    زه‌یدی: عێراق به‌ده‌ست كاریگه‌ریی ململانێكانی ناوچه‌كه‌وه‌ دەناڵێنێت

  • 4 کاتژمێر پێش ئێستا

    بەغداد.. كارەكانی كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی دەرەوەی ئیسلامی بەردەوامە

  • 22 کاتژمێر پێش ئێستا

    بەغداد ئامادەكارییەكانی بۆ میوانداریكردنی كۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی ئیسلامی تەواوكرد

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    بەهۆی جەنگی ئەمریكا و ئێرانەوە، عێراق 60 ملیار دۆلار زیانی بەركەوتووە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    عێراق.. بڕیاری گرانكردنی ڕسوماتی دەركردنی پاسپۆرت هەڵوەشێنرایەوە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    له‌سه‌ر مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ ئێران، ئه‌مریكا بانكێكی عێراقی سزادا

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ناكۆكییەكانی پارتی و یەكێتی پڕكردنەوەی دوو پۆستی كابینەكەی زەیدی پەكخست

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ئەمڕۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق وەزارەتە بەتاڵەکان پڕ دەکاتەوە

سەرەتا