1 کاتژمێر پێش ئێستا
102 جار خوێنراوەتەوە
وڵاتێکی دیکەی ناتۆ دۆخی لە ناکاوی ڕاگەیاند و هاووڵاتیانی ڕەوانەی پەناگەکان کرد
پەیام
لیتوانیا لە هەنگاوێکی لەناکاودا داوای لە هاووڵاتییانی کرد ڕوو لە پەناگەکان بکەن و هێزی پۆلیسی ئاسمانیی ناتۆشی خستە حاڵەتی ئامادەباشییەوە.
ناوەندی نیشتمانیی بەڕێوەبردنی قەیرانەکان لە لیتوانیا ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا داوای لە دانیشتووانی وڵاتەکە کرد، بە مەبەستی خۆپاراستن لە «ئەگەری مەترسی»، دەستبەجێ ڕوو لە پەناگەکان بکەن و خۆیان بپارێزن.
هاوکات لەگەڵ ئەم ڕێکارە خۆپارێزییە، بەرپرسانی لیتوانیا فڕۆکە جەنگییەکانی هێزی پۆلیسی ئاسمانیی پەیمانی باکووری ئاتلانتیک (ناتۆ) یان بانگهێشت کرد و دامودەزگا ئەمنی و سەربازی و تەندروستییەکانی وڵاتەکەش خرانە دۆخی ئامادەباشییەوە، هەروەها فڕۆکەخانەی کاوناس لە وڵاتەکەش بۆ ماوەیەکی کاتی داخرا ئەوەش لە پێناو دڵنیابوونەوە لە ئاسایشی ناوچەکە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە