1 کاتژمێر پێش ئێستا
105 جار خوێنراوەتەوە
حهشد ئاماری قوربانیانی تهقینهوهی ناو بارهگاكهیانی له بهغدا بڵاو كردهوه
دەستەی حەشدی شەعبی ڕاگەیاند لە ئاکامی تەقینەوەیەک کە لەناو بارەگایەکیان لە ڕۆژھەڵاتی بەغدا ڕوویداوە، پێنج چەکداریان برینداربوون.
دەستەکە لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە تەقینەوەیەک لەناو کۆگایەکی چەک و تەقەمەنی لە بارەگایەکی حەشدی شەعبی لە ڕۆژھەڵاتی بەغدا ڕوویداوە.
بەپێی ڕاگەیاندراوەکە، تەقینەوەکە لە ئەنجامی ئاگرکەوتنەوە، ڕوویداوە.
ھەروەھا لە ڕاگەیاندراوەکەدا باس لەوەش کراوە کە لە ئاکامی تەقینەوەکەدا، پێنج چەکداری حەشدی شەعبی بە سووکی برینداربوون.
دەستەی حەشدی شەعبی ڕاشیگەیاندووە کە لەئێستادا، لایەنە پەیوەندارەکان لێکۆڵینەوەیان لەبارەی زانینی ھۆکاری ڕووداوەکە دەست پێکردووە.
لە ڕاگەیاندراوەکە ئەوەش خراوەتەڕوو کە دوای تەواوبوونی لێکۆڵینەوەکان، ئەوا ئەنجامەکانی بۆ ڕای گشتی بڵاودەکرێتەوە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە