2 کاتژمێر پێش ئێستا
116 جار خوێنراوەتەوە
بەرپرسانی کەنەدا: لە بنکەیەکی سەربازی ئاگرکەوتەوە و ڕووداوەکە مەترسیدارە
پەیام
لە ئەنجامی ڕووداوێکی مەترسیدار لە بنکەیەکی سەربازیی کەنەدا لە پارێزگای ئەلبێرتا، ئاگرێکی گەورە کەوتەوە و ژمارەیەک کوژراو و برینداری لێکەوتەوە، بەرپرسانی باڵای وڵاتەکەش جەخت لەسەر ئەوە دەکەنەوە ڕووداوەکە زۆر مەترسیدار بووە.
سەرۆک وەزیرانی کەنەدا، مارک کارنی، لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە دا کە ڕووداوێکی مەترسیدار بووە هۆی هەڵگیرسانی ئاگرێکی گەورە لە بنکەی هێزەکانی کەنەدا لە "وینرایت" لە پارێزگای ئەلبێرتا. ناوبراو هاوسۆزیی خۆی بۆ سەرجەم سەرباز و قوربانیانی ئەو ڕووداوە دەربڕی.
مارک کارنی ئەوەشی خستە ڕوو کە حکومەتی فیدراڵی لە هاوئاهەنگییەکی بەردەوامدایە لەگەڵ بەرپرسانی پارێزگای ئەلبێرتا و لایەنە خۆجێییەکان. ڕایگەیاند خۆی و دانیەل سمیت، سەرۆک وەزیرانی ئەلبێرتا، لە پەیوەندییەکی بەردەوامدا بوون، هاوکات وەزیر و بەرپرسانی هەردوولا بۆ بەدواداچوونی دۆخەکە پێکەوە کار دەکەن. بەبێ ئەوەی هیچ زانیارییەکی دیکە لەسەر ڕووداوەکە بخەنە ڕوو.
لە لایەکی دیکەوە، وەزیری بەرگریی کەنەدا، دەیڤد ماکغینتی، لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ئاماژەی بەوە کرد چەندین کوژراو و بریندار لە ئەنجامی ڕووداوەکەی بنکەی سەربازیی وینرایت لە ئەلبێرتا تۆمار کراون.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە