17/10/2026 308 جار خوێنراوەتەوە

وتەبێژی نوێی كۆشكی سپی پاش هەفتەیەك لە پۆستەكەی دوورخرایەوە

پەیام

وتەبێژی نوێی كۆشكی سپی دوای كەمتر لە هەفتەیەك لە دەستبەكاربوونی لە پۆستەكەی دوورخرایەوە.

ڕۆژنامەی «نیویۆرك تایمز» لە زاری سێ سەرچاوەی ئاگادارەوە بڵاوی كردەوە، كاتی زەكەریا، وتەبێژی نوێی كۆشكی سپی لە ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ، ڕۆژی هەینی و تەنها دوای كەمتر لە هەفتەیەك لە دیاریكردنی، لە پۆستەكەی دوورخرایەوە. 

بەپێی ئاژانسی «ڕۆیتەرز»، پێشتر ترەمپ گومانی لە لێهاتوویی ناوبراو بۆ ئەو ئەركە هەبووە و ئاماژەی بەوە كردبوو كە قسەی لەگەڵدا دەكات و دەبێت پێداچوونەوە بە وەرگرتنی ئەو بەرپرسیارێتییەدا بكرێت.

دوورخستنەوەی زەكەریا دوای ئەوە دێت كە یەكەمین كۆنگرەی ڕۆژنامەوانیی شەپۆلێكی فراوانی گاڵتەجاڕی و ناڕەزایەتی بەدوای خۆیدا هێنا، ئەمەش بەهۆی شڵەژانی زۆر، هێواش خوێندنەوەی نووسراوەكان و دەربڕینێكی هەڵە كە تێیدا هاوسەرەكەی خۆی بە «سەرۆكم» وەسف كرد پێش ئەوەی ڕاستی بكاتەوە، وەك ڕۆژنامەی «گاردیان» ئاماژەی پێداوە.

هاوكات ڕەخنەكان تەنها پەیوەست نەبوون بە لاوازیی ئاستی میدیایی، بەڵكوو لێكۆڵینەوە لە بڕوانامە و كارنامەی پیشەیی ئەنجام درا؛ پاش ئەوەی پێداچوونەوە بە تۆمارە فەرمییەكانی ویلایەتەكاندا دەریخست كە هیچ مۆڵەتێكی كاركردن وەك پارێزەر بە ناوی ناوبراوەوە تۆمار نەكراوە، سەرەڕای ئەوەی پێشتر بەردەوام خۆی وەك پارێزەر بە خەڵك ناساندبوو.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 32 خولەک پێش ئێستا

    بەریتانیا هاووڵاتییەکی ئەمریکی ڕادەستی وڵاتەکەی کردەوە کە بە تۆمەتی سیخوڕی دەستگیرکرابوو

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێن بی سی: ئه‌مریكا به‌ بێده‌نگی گورز له‌ ئێران ده‌وه‌شێنێت

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    كۆنگرێسمانێكی ئه‌مریكی: ئێرانییه‌كان تێگه‌یشتنێكی قووڵیان بۆ سیاسه‌تی ئه‌مریكا هه‌یه‌

  • 24 کاتژمێر پێش ئێستا

    سی ئێن ئێن: زانیاریی هەواڵگری لەسەر پلانی ئێران بۆ بەئامانجگرتنی بەرپرسان لە ئەمریکا هەیە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ڕووسیا ١٣٩ درۆنی خستە خوارەوە کە مۆسکۆیان کردبووە ئامانج

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    ساڵی 2026 وەك یەكێك لە گەرمترین و وێرانكەرترین ساڵەكان تۆمار كرا

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    سەرۆکوەزیرانی ئیسپانیا: هێرش بۆ سەر ئێران پێشێلکردنی پەیماننامەی نەتەوە یەکگرتووەکانە

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    واشنتن پۆست: ترەمپ نایەوێت لەمكاتەدا هێرشەكانی سەر ئێران دەستپێبكاتەوە

سەرەتا