2 کاتژمێر پێش ئێستا
104 جار خوێنراوەتەوە
لیژنەی فەتوای هەرێم وەرگرتنی فەتوا لە زیرەكی دەستكرد بە نادروست دەزانێت
پەیام
د. حەسەن پشدەری ئەندامی لیژنەی باڵای فەتوا لە هەرێمی كوردستان لە لێدوانێكیدا رایگەیاندووە، "وەرگرتنی فەتوا لە زیرەكی دەستكرد (چات جی پی تی) دروست نییە، چونكە زۆرێك لەوەڵامەكانی بێ سەرچاوەن".
ڕاشیگەیاندووە: ئەگەر لەسەر بابەتێك پرسیار لە چات جی پی تی كراو وەڵامەكەی بە سەرچاوەی متمانەپێكراوەوە پێشكەش كرد، پاشئەوەی هاوڵاتییەكە خۆی پشكنینی بۆ ئەو سەرچاوەیە كرد و دڵنیا بوو كە ناوەڕۆكەكەی هاوتایە ئەوكات ئاساییە.
ئەو ئەندامەی لیژنەی باڵای فەتوا ئاماژەی بەوەشكردووە، "زۆربەی كات وەڵامەكانی ئەو تەكنەلۆژیایە بێ سەرچاوەن یان سەرچاوەكان ئەو زانیارییانەیان تێدا نییە كە چات جی پی تی باسیان دەكات، باشتر وایە هاوڵاتیان بۆ وەرگرتنی فەتوا پشت بەو تەكنەلۆژیایە نەبەستن".
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە