1 کاتژمێر پێش ئێستا 84 جار خوێنراوەتەوە

کەشناسی: سبەینێ لە چەند ناوچەیەکی هەرێم باران و هەورەبروسکە دەست پێ دەکات


کاریگەریی نزمەپاڵەپەستۆی دەریای سوور حاڵەتێکی ناجێگیری کەشوهەوا لە عێراق و هەرێمی کوردستان دروستدەکات و شەپۆلێکی بارانبارین و هەورەبروسکە چەند ناوچەیەک دەگرێتەوە. 
ئاراس جەبار، شارەزای کەشناسی، پێشبینی دەکات سبەینێ چوارشەممە، ٢١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦  بەهۆی کاریگەریی ئەم نزمەپاڵەپەستۆیەوە کەشوهەوای ناوچەکە بەرەو ناجێگیری دەچێت و ئاسمان دەبێتە نیمچەهەور و لە هەندێک کاتدا بە تەواوی هەور داهاتوو دەبێت. لە کاتەکانی ئێوارە و شەودا، ئەگەری چالاکبوونی هەورەبروسکە و بارینی بارانی ناوبەناو لە ئارادایە، کە کاریگەرییەکەی زیاتر لە پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە و باکووری ئیدارەی گەرمیان بەدی دەکرێت. 
لە لایەکی دیکەوە، پێشبینی دەکرێت پلەکانی گەرما بەراورد بە ئاستەکانی پێشوو بە ڕێژەی نزیکەی دوو پلەی سیلیزی دابەزین تۆمار بکەن. هاوکات خێرایی با بەتایبەتی لە کاتەکانی شەودا چالاک دەبێت، بەجۆرێک لە ناوچەکانی گەرمیان و کەرکووک ئاڕاستەی با بەرەو ڕۆژهەڵات دەبێت و خێراییەکەی لەنێوان ١٥ بۆ ٣٥ کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا دەبێت. 
پێشبینییە کەشوهەواییەکان ئاماژە بەوەش دەکەن کە کاریگەریی ئەم شەپۆلە تا ڕۆژی پێنجشەممە، ٢٢ی تشرینی یەکەم بەردەوام دەبێت. تا کاتەکانی ئێوارەی ئەو ڕۆژە، لە ناوچەکانی پارێزگای سلێمانی، هەڵەبجە، ئیدارەی ڕاپەڕین و باکووری گەرمیان، ناوبەناو هەورەبروسکە چالاک دەبێتەوە و بارانی کەم تا مامناوەند دەبارێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    کەشناسی: سبەینێ لە چەند ناوچەیەکی هەرێم باران و هەورەبروسکە دەست پێ دەکات

  • 6 کاتژمێر پێش ئێستا

    ڕاپۆرت؛ دوو ساڵ به‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌ماندا تێده‌په‌ڕێت، په‌رله‌مان په‌ك خراوه‌ و حكومه‌تیش پێك نه‌هێنراوه‌

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    کرێی خوێندنی پارالێل و ئێواران کرایە قیست

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    لیژنەی فەتوای هەرێم وەرگرتنی فەتوا لە زیرەكی دەستكرد بە نادروست دەزانێت

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    سنە.. لە شەش مانگدا 600 هێكتار لە دارستان و لەوەڕگا سوتاون

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    کەشناسیی هەرێم: پلەکانی گەرما ۲ تا ٤ پلە دادەبەزن

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    بەكارهێنانی ماتۆڕسكیل لە شەواندا لە گوندەكانی داقووق قەدەغە كرا

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    "ئێستا گونجاوترین ده‌رفه‌ته‌ بۆ جێگیركردنی رێژه‌ی 14%ی دانیشتووانی هه‌رێم له‌ بودجه‌دا"

سەرەتا