48 خولەک پێش ئێستا
139 جار خوێنراوەتەوە
وهزارهتی دهرهوهی ئێران: وهڵامهكهی ئهمریكا ناتهواوه
پهیام
وەزارەتی دەرەوەی ئێران وەڵامـی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکای بۆ پێشنیازەکەیان سەبارەت بە کردنەوەی گەرووی هورمز لە ماوەی حەوت ڕۆژدا بە "ناتەواو" وەسف کرد.
بەپێی ڕاگەیەندراوێکی فەرمیی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، تاران جەخت دەکاتەوە کە هەشت مەرجەکەیان سەبارەت بە گەرووی هورمز شتێکی نائاسایی نین، بەڵکو مافێکی ڕەوان و پێشتریش لە یاداشتنامەی لێکتێگەیشتندا ئاماژەیان پێکراوە.
هەروەها ئاماژە بەوەش دراوە کە تاران ئامادەیە و بە جدییەوە کار بۆ بەردەوامیدان بە ڕێگەچارهی دیپلۆماسی دەکات بە مەبەستی دەستەبەرکردنی بەرژەوەندییەکانی و پاراستنی ئاسایشی ناوچەکە، لە هەمان کاتدا سوورە لەسەر بەرگریکردن لە خاکەکەی.
لە بەشێکی دیکەی ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووه کە داواکارییەکانی ئێران بۆ ڕاگرتنی شەڕ لە تەواوی بەرەکانی جەنگ و هەڵگرتنی گەمارۆی دەریایی داواکاریی لۆجیکی و ڕەوان. وەزارەتی دەرەوەی ئێران ئاماژەی بەوەش کردووە کە ئێستا تۆپەکە لە مەیدانی ئەمریکادایە و پێویستە واشنتۆن بڕیاری کۆتایی لەسەر ئەم بابەتە بدات.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە