1 کاتژمێر پێش ئێستا 34 جار خوێنراوەتەوە

چوارچێوەی هەماهەنگی لیژنەیەک بۆ یاسا پەکخراوەکان پێکدەهێنێت


چوارچێوەی هەماهەنگی بە ئامادەبوونی سەرۆک وەزیران لیژنەیەکی باڵای بۆ پێداچوونەوە بە یاسا پەکخراوەکان پێکهێنا و پابەندبوونی خۆی بە پرسی چارەسەرکردنی چەک لە دەرەوەی دەسەڵاتی دەوڵەت تا ناوەڕاستی ساڵی ٢٠٢٧ دووپاتی کردەوە. 
درەنگانی شەوی ڕابردوو، چوارچێوەی هەماهەنگی بە ئامادەبوونی عەلی زەیدی سەرۆک وەزیرانی عێراق، کۆبووەوە و چەندین دۆسیەی هەستیاری سیاسی، یاسایی و ئابوورییان تاووتوێ کرد. 
بەپێی ڕاگەیەندراوێک، لایەنە بەشداربووەکان جەختیان لەسەر دابەشکردنی پۆستەکانی سەرۆکایەتی و ئەندامێتیی لیژنەکانی پەرلەمان کردەوە لەسەر بنەمای پێوەرەکانی لێهاتوویی، هاوسەنگی و هاوبەشیی نیشتمانی کردەوە، هەروەها دڵنیابوون لە چالاککردنی رۆڵی چاودێری و یاسادانانی پەرلەمان و پەلەکردن لە دەرکردنی یاسا هەڵپەسێردراوەکان، گرنگترین تەوەری کۆبوونەوەکەیان بوو. 
لە لایەکی ترەوە، چوارچێوەی هەماهەنگی لیژنەیەکی باڵای پێکهێنا بۆ پێداچوونەوە بە سەرجەم یاسا دەستوورییە پەکخراوەکان و ئەو یاسایانەی کە بۆ جێبەجێکردنی بەرنامەی حکومەت پێویستن. 
هاوکات، بە ئامانجی باشترکردنی گوزەرانی هاووڵاتییان تیشک خرایە سەر پلان و سیاسەتە داراییەکانی تایبەت بە ڕێکخستنی بازاڕ، تەرخانکردنی بودجە بۆ پڕۆژەکانی گەشەپێدان و بەرەنگاربوونەوەی هەژاری و بێکاری. 
لە تەوەربەرێکی گرنگی کۆبوونەوەکەدا، چوارچێوەی هەماهەنگی پابەندبوونی خۆی بە ڕێککەوتنی تایبەت بە چارەسەرکردنی پرسی چەک لە دەرەوەی دەسەڵاتی دەوڵەت تا ٣٠ی حوزەیرانی ٢٠٢٧ دووپاتی کردەوە و دەسەڵاتی بە حکوومەت دا هەنگاوی پێویست بۆ جێبەجێکردنی ئەو بەڵێنە بنێت. 
لە کۆتاییشدا، جەخت لەسەر پاراستنی سەروەریی عێراق و دوورخستنەوەی وڵات لە پەرەسەندنی گرژی و قەیرانە ناوچەییەکان کرا.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    چوارچێوەی هەماهەنگی لیژنەیەک بۆ یاسا پەکخراوەکان پێکدەهێنێت

  • 4 کاتژمێر پێش ئێستا

    سعودیە، کوەیت و عێراق هێڵێکی کۆنی گواستنەوەی نەوت نۆژەن دەکەنەوە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    وێڕای ڕەخنەكان، كۆشكی سپی پشتیوانیی بۆ سەرۆكوەزیرانی عێراق نوێكردەوە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    لە دادگای فیدراڵی تانە لە دژی جێگرانی زەیدی و وەزارەتە نوێیەكان درا

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    عەباس عەراقچی لە بەغدا: ئەمریکا ئاسایشی کەشتیوانیی لە کەنداودا تێکداوە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    حه‌شد ئاماری قوربانیانی ته‌قینه‌وه‌ی ناو باره‌گاكه‌یانی له‌ به‌غدا بڵاو كرده‌وه‌

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    زه‌یدی: عێراق به‌ده‌ست كاریگه‌ریی ململانێكانی ناوچه‌كه‌وه‌ دەناڵێنێت

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    بەغداد.. كارەكانی كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی دەرەوەی ئیسلامی بەردەوامە

سەرەتا