2 کاتژمێر پێش ئێستا 152 جار خوێنراوەتەوە

تره‌مپ: دانوستان لەگەڵ ئێراندا ناکەین

پەیام
دۆناڵد تره‌مپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ڕایگەیاند هیچ دانوستانێک لەگەڵ ئێراندا ناکەن و جەختی کردەوە بەمنزیکانە ڕووداوێک ڕوودەدات. 
سەرۆکی ئەمریکا ئاماژەی بەوە کرد زۆربـەی خەڵک پێیانوایە دوای هەڵبژاردنەکانمان ئێمە کارێک لە ئێران دەکەین، بەڵام ئێمە چاوەڕوانی ئاکامەکان دەکەین. 
 ناوبراو ئێرانی بەوە تۆمەتبار کرد کە لە پێشتردا دەستی بە چەکی ئەتۆمی بگەیشتایە، لەماوەی یەک ڕۆژ یان تەنانەت کاتژمێرێکدا بەکاری دەهێنا، بەوپێیەی بە وتەی ئەو، بەرپرسانی ئەو وڵاتە هەڵسوکەوتی ناپێویست دەکەن و بەدەستبهێنانی ئەو چەکە ژیانی هەمووان دەخاتە مەترسییەوە. 
تره‌مپ ئاماژەی بە سەرکەوتنە سەربازی و داراییەکانی وڵاتەکەی کرد بەسەر ئێراندا و ڕوونیکردەوە کە کۆتایی بە ڕێککەوتنە ئەتۆمییەکەی سەردەمی باڕاک ئۆباما هێناوە، بەوپێیەی ڕێگەی بۆ تاران خۆش دەکرد ببێتە خاوەنی چەکی ئەتۆمی، هەروەها ئاماژەی بەوەدا کە لە ڕێگەی دوو ئۆپراسیۆنی سەربازییەوە توانای پیتاندنی ئەتۆمی ئێرانیان تێکشکاندووە. 
سەرۆکی ئەمریکا جەختی لەسەر بەردەوامیی گەمــارۆدانی گەرووی هورمز لەلایەن سـوپای وڵاتەکەیەوە کردەوە و ڕایگەیاند، ئەگەرچی دەتوانن لە ئێستادا بکشێنەوە، بەڵام دەیانەوێت ئەوە یەکلایی بکەنەوە کە ئاکامی دەستکەوتەکانیان بۆ ماوەیەکی درێژخایەن بەردەوام بێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئەمریکا سەرقاڵی دوورخستنەوەی سەربازەکانی و کەمکردنەوەی دیبلۆماتکارەکانیەتی لە ناوچەکەدا

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    تره‌مپ: دانوستان لەگەڵ ئێراندا ناکەین

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێران: سێ کەشتی نەوتهەڵگر بەر مینی دەریایی کەوتوون

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    میدیای ئێران: دەنگی چەند تەقینەوەیەک لە باشووری ئێران بیسترا

  • 22 کاتژمێر پێش ئێستا

    میدیای ئێرانی: تاران خۆی بۆ جه‌نگێكی فراوان ئاماده‌ ده‌كات

  • 22 کاتژمێر پێش ئێستا

    فایننشال تایمز: هه‌وڵ بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی جه‌نگ ده‌درێت

  • 24 کاتژمێر پێش ئێستا

    جیروزالیم پۆست: ئێران خەریکی بونیاتنانەوەی توانا سەربازییەکانێتی

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    بۆ به‌رگریكردن له‌ سعودیه‌، بەریتانیا فڕۆکەی جەنگی ڕەوانەی ئه‌و وڵاته‌ دەکات

سەرەتا