2 کاتژمێر پێش ئێستا
141 جار خوێنراوەتەوە
جیروزالیم پۆست: ئێران خەریکی بونیاتنانەوەی توانا سەربازییەکانێتی
پەیام
بەپێی راپۆرتێکی ڕۆژنامەی «جیروزالیم پۆست» چەندین جووڵەی سەربازیی ئێرانی تۆمار کراون کە نیشانەی دەستپێکردنەوەی ئامادەکارییە سەربازییەکانن و، تەواوبوونی ئەم ئامادەکارییانە دەتوانێت توانای شەڕکردنی تاران بە شێوەیەکی بەرچاو بەرز بکاتەوە...
ڕۆژنامەکە لە زاری بەرپرسانی ئەمنیی ئیسرائیلەوە ئاماژەی بەوە کردووە کە لە ڕاوێژکارییە ئەمنییەکاندا، زانیاریی هەواڵگریی نوێ پێشکەش کراون کە دەریدەخەن تاران خەریکی خۆڕێکخستنەوە و گەڕاندنەوەی تواناکانیەتی.
بەپێی رۆژنامەکە، لە هەفتەکانی ڕابردوودا، چەندین جووڵەی سەربازیی ئێرانی تۆمار کراون کە نیشانەی دەستپێکردنەوەی ئامادەکارییە سەربازییەکانن و، تەواوبوونی ئەم ئامادەکارییانە دەتوانێت توانای شەڕکردنی تاران بە شێوەیەکی بەرچاو بەرز بکاتەوە.
ئەم پەرەسەندنانە هاوکاتن لەگەڵ سەردانی ڕۆژی دووشەممەی ڕابردووی پیت هێگسێپ، وەزیری جەنگی ئەمریکا، بۆ ئیسرائیل. ئەم سەردانە لە کاتێکدا دێت کە ڕاوێژکارییە ئەمنییەکانی نێوان هەردوو وڵات لەسەر دۆسیەی ئێران و ئەگەری دەستپێکردنەوەی ئۆپەراسیۆنی سەربازی دژ بە بنکە ئەتۆمی و سەربازییەکانی تاران بەردەوامیان هەیە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە