1 کاتژمێر پێش ئێستا
81 جار خوێنراوەتەوە
بۆ بهرگریكردن له سعودیه، بەریتانیا فڕۆکەی جەنگی ڕەوانەی ئهو وڵاته دەکات
بەریتانیا بڕیاری دا بۆ پشتیوانی بەرگریی بەرانبەر هێرشی حووسییەکانی یەمەن، فڕۆکەی جەنگی و فڕۆکەیەکی بارهەڵگر ڕەوانەی سعوودیە بکات.
وەزارەتی بەرگریی بەریتانیا بڵاوی کردەوە، وڵاتەکەی پشتیوانی سەربازی پێشکەشی سعوودیە دەکات بۆ بەرگریی کردن بەرانبەر حووسییەکانی یەمەن.
لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە بە مەبەستی پاراستنی ژێرخانە هەستیارەکان و شارەکانی سعوودیە بەرانبەر هێرشە ئاسمانییەکانی حووسییەکان، فڕۆکە جەنگییەکانی جۆری "یۆرۆفایتەر تایفۆن" ی هێزی ئاسمانیی شاهانەی بەریتانیا (RAF) ڕەوانەی ناوچەکە دەکرێن.
لە ڕاگەیاندراوەکەدا جەخت لەسەر ئەوە کراوەتەوە پشتیوانی لە چالاکییەکانی تایبەت بە بەرگریی سعوودیە دەکرێت و، هاتووە: "فڕۆکەکان تەنیا ڕۆڵی بەرگربی دەگێڕن و بەشداری لە هیچ هێرشێک بۆ سەر حووسییەکان ناکەن. بەریتانیا فڕۆکەیەکی بارهەڵگری جۆری A٤٠٠M بۆ گواستنەوەی کەرەستە سەربازییەکان بۆ سعوودیە و گواستنەوەی ئەو ڕاوێژکارە سەربازیە بەریتانییانە دەنێرێت کە هاوکاری بەرپرسانی سەربازی سعوودیە دەکەن".
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە