1 کاتژمێر پێش ئێستا 122 جار خوێنراوەتەوە

فایننشال تایمز: هه‌وڵ بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی جه‌نگ ده‌درێت

په‌یام

بەپێی ڕاپۆرتێکی فایننشال تایمز، بنیامین نه‌تەنیاهوو هەوڵ دەدات هێرشەکان بۆ سەر ئێران دەستپێبکاتەوە.

ڕۆژنامەکە لە زاری سەرچاوەکانیەوە بڵاوی کردووەتەوە کە سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل لە سەرەتای ئەم مانگەدا ڕێنمایی بە سوپا داوە بۆ ئامادەکردنی پلانێکی نوێی هێرشی گەورە و بەرفراوان دژی ئێران. لەم چوارچێوەیەدا، سوپای ئیسرائیل پلانێکی بۆ بۆمبارانکردنی چەند ڕۆژە ئامادە کردبوو کە بڕیار بوو لە ١٠ی تشرینی یەکەمدا جێبەجێ بکرێت كه‌ لە ڕووی توندی و قەبارەوە گه‌وره‌تر بێت له‌ ئەو هێرشە هاوبەشەی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆسه‌ر ئێران.

به‌پێی ڕۆژنامه‌كه‌، پلانه‌كه‌ی ئیسرائیل بەهۆی دژایەتیی دۆناڵد تره‌مپ ڕاگیرا. لەگەڵ ئەوەشدا، بەرپرسانی ئیسرائیلی لیستی نوێی ئامانجەکانیان لە ئێران لەسەر بنەمای زانیاریی هەواڵگریی تازە پێشکەش کردووە.

بەپێی ڕاپۆرتێکی فایننشال تایمز ئەگەری دەستپێکردنەوەی هێرشەکانی ئیسرائیل و واشنتۆن بۆ سەر ئێران لە هەفتەکانی داهاتوودا دوور نییە و، دۆخەکە بەرەو دوو بژاردە دەچێت؛ یان گەیشتن بە ڕێککەوتنێک یاخود ئەنجامدانی هێرش، کە تێیدا ئامانجی ئەمریکا بریتییە لە ناچارکردنی ئێران بۆ قبووڵکردنی مەرجەکانی واشنتۆن وەک بەشێک لە ڕێککەوتنێک لەبارەی گەرووی هورمز و بەرنامەی ئەتۆمییەوە. 

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 29 خولەک پێش ئێستا

    میدیای ئێرانی: تاران خۆی بۆ جه‌نگێكی فراوان ئاماده‌ ده‌كات

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    فایننشال تایمز: هه‌وڵ بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی جه‌نگ ده‌درێت

  • 3 کاتژمێر پێش ئێستا

    جیروزالیم پۆست: ئێران خەریکی بونیاتنانەوەی توانا سەربازییەکانێتی

  • 6 کاتژمێر پێش ئێستا

    بۆ به‌رگریكردن له‌ سعودیه‌، بەریتانیا فڕۆکەی جەنگی ڕەوانەی ئه‌و وڵاته‌ دەکات

  • 24 کاتژمێر پێش ئێستا

    وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران: وه‌ڵامه‌كه‌ی ئه‌مریكا ناته‌واوه‌

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    سەرەڕای ئاگربەست، باشووری لوبنان بۆردومان ده‌كرێت

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    نەتەوە یەکگرتووەکان: قەیرانی برسێتی ڕووی له‌ كه‌ناری رۆژاوا كردووه‌

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    دوواین پێشهاتی جه‌نگی یه‌مه‌ن.. 40 كه‌س له‌ سه‌ربازگه‌یه‌كدا كوژران

سەرەتا