2 کاتژمێر پێش ئێستا
141 جار خوێنراوەتەوە
میدیای ئێرانی: تاران خۆی بۆ جهنگێكی فراوان ئاماده دهكات
پهیام
کەناڵی press tv ی ئێرانی ڕایگەیاند تاران بڕیاری کۆتایی داوە بۆ وەڵامدانەوەی توندی هەر دەستدرێژییەک و، خۆی بۆ جەنگێکی گشتگیر و فراوان ئامادە دەکات.
سەرچاوەیەکی ئەمنیی باڵا و ئاگادار، لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ کەناڵی "press tv" ی ئێرانی، ئاشکرای کرد کە وڵاتەکەی لە سایەی بەردەوامیی پەرەسەندنی گرژییەکاندا، خۆی بۆ جەنگێکی گشتگیر، توند و فراوان ئامادە دەکات.
سەرچاوەکە جەختی لەوە کردەوە کە تاران "بڕیاری کۆتایی داوە بۆ وەڵامدانەوەی هەر دەستدرێژییەکی دوژمن، یان هەر پڕۆسەیەکی تیرۆرکردن بە بێ هیچ سنوورێک وەڵامی توند بداتەوە". هەروەها ئەوەشی خستە ڕوو کە هێزە چەکدارەکانی ئێران لە ئامادەباشیی تەواودان بۆ ئەوەی "بە هەموو هێزێکەوە هەر بەرژەوەندی و ئامانجێکی دەستکەوتووی دەستدرێژکاران و هاوپەیمانەکانیان لە ناوچەکەدا بۆردومان بکەن".
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە