1 کاتژمێر پێش ئێستا
100 جار خوێنراوەتەوە
لە ئێوارەی ئەمڕۆوە بارانی کەم و هەورەبرووسکە دەست پێ دەکات
پەیام
شەپۆلێکی توندی هەورەبروسکە و بارانی مامناوەند ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە، بەجۆرێک کاریگەرییە سەرەکییەکەی لەسەر پارێزگاکانی سلێمانی، هەڵەبجە، کەرکووک و گەرمیان بەهێز دەبێت.
بەپێی پێشبینییەکانی کەشوهەوا، لە دواپاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممەوە ناڕێکی لە کەشوهەوادا دروست دەبێت و سەرەتای چالاکبوونی هەورەبروسکەکان لە سنووری پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە و باکووری ئیدارەی گەرمیانەوە دەست پێدەکات، کە ئاماژە بە بارینی بارانێکی کەم دەکرێت لەو ماوەیەدا.
ئاراس جەبار، شارەزای کەشناسی پێشبینی دەکات، کاریگەریی لە کاتەکانی ئێوارە و شەودا لە سنووری کەرکووک، سلێمانی، هەڵەبجە و باکووری گەرمیان زیاتر دەبێت و پێشبینی دروستبوونی هەورەبروسکەی زۆر بەهێز و چڕ دەکرێت. بڕی بارانبارین لە زۆربەی ناوچەکاندا کەم بۆ مامناوەند دەبێت و بەپێی کات و شوێن دەگۆڕێت، بەڵام هاوکات لەگەڵ بەهێزیی بروسکەکاندا دەبێت.
لە لایەکی ترەوە، ناوچەکانی سەر بە پارێزگای هەولێر، ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و ئیدارەی ڕاپەڕین کەمی بارانبارینیان پێوە دیار دەبێت و لەو ناوچانەدا ئەگەری دروستبوونی هەورەبروسکە و تاوەبارانی لاواز هەیە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە