پێش 3 هەفتە 281 جار خوێنراوەتەوە

عێراق 10 ملیۆن بەرمیل نەوتی بە داشكاندنی گەورە و بە 28 دۆلار فرۆشتووە

پەیام

سەرچاوە نەوتییەكان ئاشكرایان كرد كە عێراق لە ڕێگەی بەندەرەكانی باشوورەوە 10 ملیۆن بەرمیل نەوتی خاوی بە داشكاندنێكی گەورە لەنێوان 25 بۆ 28 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێك بە كۆمپانیا هیندییەكان فرۆشتووە.
بەپێی زانیارییەكانی پلاتفۆرمی "وزە"، ئەو بارە نەوتییانە لەماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا لە بەندەرەكانی باشووری عێراقەوە باركراون، لە كاتێكدا بەغدا لە دوای سەرهەڵدانی جەنگی ئێران نەیتوانیوە نەوت بە زیاتر لە 100 دۆلار بفرۆشێت، وێڕای ئەوەی لە دوایین مامەڵەدا نرخی نەوتی جیهانی بۆ نزیكەی 117 دۆلار هەڵكشاوە.
لەو بارەیەوە سەرچاوەیەك لە كۆمپانیای سۆمۆ ڕایگەیاند لەم دواییانەدا بەهۆی مەترسییەكانی كەشتیوانی نەیانتوانیوە نەوت بە زیاتر لە 85 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێك ساغ بكەنەوە، لە كاتێكدا مانگێك پێشتر هەندێك باری نەوتی سووكیان بە نزیكەی 90 دۆلار فرۆشتبوو.
پەنابردنی عێراق بۆ ئەم داشكاندنە قورسە هاوكاتە لەگەڵ ئامارەكانی ڕوانگەی "ئیكۆ عێراق" كە ئاشكرای كردبوو داهاتی فرۆشتنی نەوتی خاو لە نۆ مانگی یەكەمی ئەمساڵدا گەیشتووەتە زیاتر لە 37 ملیار و 390 ملیۆن دۆلار لەبەرانبەر هەناردەكردنی 533 ملیۆن و 460 هەزار بەرمیل.
ئەم سیاسەتەی فرۆشتن بە كەمتر لە نرخی بازاڕ لە پێناو هێشتنەوەی كڕیارە ئاسیاییەكان و ڕێگریكردنە لە پەككەوتنی هەناردەكردن لە كەنداو، تاوەكو حكوومەت بتوانێت بەردەوامی بە دابینكردنی مووچە و خەرجییە سەرەكییەكانی وڵات بدات.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ڕاپۆرت؛ زه‌یدی داوای ده‌رچوونی میلیشیاكان له‌ جورف ئه‌لسه‌خر ده‌كات و ئه‌وانیش ڕه‌تی ده‌كه‌نه‌وه‌

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    حكومه‌تی عێراق داوای چۆڵكردنی جورف ئه‌لسه‌خر له‌ میلیشیا چه‌كداره‌كان ده‌كات

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    سەرۆککۆماری عێراق: ئامادەین نێوەندگیری لەنێوان ئەمریکا و ئێران بکەین

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    حزبوڵڵای عێراقی دەستبەرداری جورف سەخەر نابێت و ئامادە نییە چەك دابنێت

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    بەرپرسێكی پێشووی عێراق بە حەوت ساڵ زیندانی و پێبژاردنی 37 ملیار دینار سزا درا

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    فایەق زێدان: دەستوور هەموار نەكرێتەوە قەیرانە زۆرەكانی عێراق بەردەوام دەبێت

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    ڕاپۆرتێك گومانی دزینی نەوت لە جورفوسەخر و بەقاچاخبردنی بەرەو ئێران ئاشكرا دەكات

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    حكوومەتی فیدڕاڵ بە حەوت مەرج ڕەزامەندیی لەسەر پشكی هەرێم لە بودجە دەدات

سەرەتا