2 کاتژمێر پێش ئێستا
131 جار خوێنراوەتەوە
مه‌سرور بارزانی: لەگەڵ بەغدا لە گفتوگۆداین و هێشتا نه‌گه‌یشتوینه‌ته ئه‌نجامی كۆتایی
پەیام
مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی
حكومه‌تی ماوەبەسەرچووی هه‌رێم رایده‌گه‌یه‌نێت، گفتوگۆكانیان له‌گه‌ڵ به‌غدا به‌رده‌وامە
و هێشتا نه‌گه‌یشتوونه‌ته ئه‌نجامی كۆتایی.
مه‌سرور بارزانی، ئه‌مڕۆ له لێدوانێكدا بۆ رۆژنامه‌نووسان وتی
"ئێمه به‌رده‌وامین له گفتوگۆكردن و داكۆكیكردن له مافه‌كانی خه‌ڵكی
كوردستان، چ له دابینكردنی شایسته داراییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بێت له بودجه‌ی
2027، چ له پشكی هه‌رێم بێت له كه‌رتی وزه".
وتیشی"ئێمه ئه‌وه‌ی
بۆچونی هه‌رێمی كوردستان بووه به شاندی عێراقیمان راگه‌یاندوه، ئه‌وانیش بیروبۆچونه‌كانی
خۆیان به ئێمه وتوه. گفتوگۆكان به‌رده‌وامن و هێشتا نه‌گه‌یشتوینه‌ته ئه‌نجامی
كۆتایی. به‌ڵام هیوادارین تێگه‌یشتنه‌كان بگه‌ن به ئه‌نجامێك كه دڵخۆشكه‌ر بێت بۆ
هه‌ردوولا".
هەرێم لە پڕۆژەیاسای
بودجەی 2027 ناڕازییە و هەوڵدەدات لەڕێگەی گفتوگۆوە ڕێككەوتن لەگەڵ حكومەتی عێراق بكات، بەجۆرێك كە ماف و شایستە داراییەكانی هەرێم پارێزراوبێت.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە