1 کاتژمێر پێش ئێستا
116 جار خوێنراوەتەوە
له كۆتایی ئهم ههفتهیهوه شهپۆلی باران بارین ناوچهكه دهگرێتهوه
لە ٢٩ی تشرینی یەکەمەوە، شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە، کە بە چەند قۆناغێک تاوەکو سەرەتای مانگی داهاتوو بەردەوام دەبێت و کەشوهەوایەکی زستانە و باراناوی ناوچەکە دەگرێتەوە.
بەپێی پێشبینییە کەشوهەواکان، لە ٢٩ی ئەم مانگەوە ناوچەکە دەکەوێتە ژێر کاریگەریی بارستە هەورێکی فراوان و ئەستوورەوە و باران بارینێکی لەسەرخۆ زۆربەی ناوچەکان دەگرێتەوە و بەو بارانەش قۆناغی یەکەمی شەپۆلەکە دەستپێدەکات و بارانی باش و مامناوەند ناوچەکانی دهۆک، هەولێر، ڕاپەڕین و سۆران دەگرێتەوە.
قۆناغی دووەم و بەهێزی ئەم شەپۆلە لە ٢ بۆ ٣ی مانگی داهاتوو دەگـاتە ناوچەکە، کە هەڵگری شێیەکی بەهێزە. لەم قۆناغەدا، تەواوی ناوچە شاخاوییەکان و دەشتاییەکان دەکەونە ژێر کاریگەریی بارانی بەخوڕ و خێراوە، کە لەماوەیەکی کورتدا بارانێکی زۆر دابارێنێت.
لە ڕووی ڕێژەی پێشبینیکراوی بارانبارینەوە تاوەکو نزیکەی ١٠ی مانگی داهاتوو، چاوەڕوان دەکرێت ناوچەکانی دهۆک، بادینان، ڕاپەڕین، سۆران و باکووری هەولێر نزیکەی ١٥٠ میلیمەتر باران تۆمار بکەن.
هەروەها پێشبینی دەکرێت ڕێژەی باران لە دەشتەکانی هەولێر و سلێمانی لەنێوان ٧٠ بۆ ١٠٠ میلیمەتر، لە کەرکوک و گەرمیان لەنێوان ٤٠ بۆ ٨٠ میلیمەتر، و لە ناوچە شاخاوییەکاندا تاوەکو ٢٠٠ میلیمەتر بەرز ببێتەوە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە