1 کاتژمێر پێش ئێستا
107 جار خوێنراوەتەوە
لولا دا سیلفا بۆ خولی چوارەم بە سەرۆکی بەڕازیل هەڵبژێدرایەوە
لویس إیناسیو لولا دا سیلفا بۆ خولی چوارەم بە سەرۆکی بەڕازیل هەڵبژێدرایەوە، لە کاتێکدا ڕکابەرەکەی، فلافیو بولسونارو، شکستەکە قبوڵ ناکات و داوای هەڵوەشاندنەوەی دەنگدانەکە دەکات.
بەپێی ئەنجامە فەرمییەکان، لولا کە تەمەنی ٨٠ ساڵە، توانی لەم هەڵبژاردنەدا ڕێژەی ٥١,٨٪ی دەنگەکان بەدەستبهێنێت، لەبەرانبەردا ڕکابەرەکەی، فلافیو بولسونارو کە کوڕی سەرۆکی پێشوو جاییر بولسونارویە، ٤٨,٢٪ی دەنگەکانی بەدەستهێناوە.
دوای ڕاگەیاندنی سەرکەوتنەکەی لە شاری ساو باولو، لولا لە وتارێکدا جەختیکردەوە کە هاووڵاتییانی بەڕازیل دەنگیان داوە بۆ «پاراستنی دیموکراسی». ئەم سەرکەوتنە دەبێتە هۆی بەردەوامبوونی دەسەڵاتی پێشوو لە بەڕازیل، بە پێچەوانەی ئەو شەپۆلە ڕاستڕەوەی کە چەندین وڵاتی تری ئەمریکای لاتینی گرتووەتەوە.
لەبەرانبەردا، فلافیو بولسونارو لە شاری برازیلیای پایتەختەوە هەڵوێستی توندی ڕاگەیاند و ئاماژەی بەوە کرد داوای هەڵوەشاندنەوەی تەواوی پرۆسەی هەڵبژاردن دەکات، بەو پێیەی بە بڕوای ئەو پێشێلکاریی گەورەی تێدا کراوە و شایستەی لێکۆڵینەوەیە. ناوبراو ڕایگەیاند «قبوڵکردنی ئەنجامەکان کارێکی مەحاڵە» و چەندین پرسیار هەن کە هێشتا وەڵام نەدراونەتەوە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە