1 کاتژمێر پێش ئێستا
100 جار خوێنراوەتەوە
بانکی ناوەندی ئەمریکا، سیاسەتی سوودی وهك خۆی هێشتەوە
لە بەیاننامەیەکدا بانکی ناوەندی ئەمریکا بڵاوی کردەوە کە بە ١٠ دەنگی بەڵێ بەرانبەر بە دوو دەنگی ناڕازی، سیاسەتی سوودی وەک خۆی هێشتووەتەوە.
لە بەیاننامەکەدا هاتووە کە هەریەکە لەئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری لیزا کۆک و سەرۆکی بانکی ناوەندی بێت هاماک، دەنگی نەخێریان داوە و ڕایانگەیاندووە کە خوازیار بوون کە ٢٥ یەکە لەسەر نرخی سوود زیاد بکرێت.
بانکی ناوەندی ڕاشیگەیاندووە کە کۆمیتەی بۆرسەی ئازادی فیدڕاڵی بڕیاری داوە کە چوارچێوەی ئامانجی سوودەکانیان لەنێوان ٣,٧٥ - ٤ لەسەدا هێشتەوە و بەو شێوەیە هەوڵی پاراستنی سیاسەتی یەدەکی پێویست دەدەن.
لە بەیاننامەکەدا باس لەوەش کراوە کە چالاکییەکانی ئابووری بە خێراییەکی زۆر لە پەرەسەندن دایە و ڕاشگەیاندراوە کە نرخەکانی ناوخۆ سەرەڕای دەستوەرنەدانی ناوخۆیی، بە هۆی ڕووداوە جیوپۆلێتیکەکان، هەر وەک خۆی ماوەتەوە.
بانکی ناوەندی ئەمریکا ڕاشیگەیاندووە کە نرخی هەڵاوەسان تا ئێستاش لە بەرزبونەوەدایە و هاتووە: "زانیاری زیاتر یارمەتیدەری کۆمیتە دەکات کە هەڵوێستێکی گونجاوتری هەبێت بۆ گەڕاندنەوەی نرخی هەڵاوسان بۆ ئامانجی لەسەدا ٢ لە کاتی دیاریکراودا".
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە